میترۆ پشتیوانی له رۆژنامه‌نوسانی قه‌ڵادزێ ده‌كات
میترۆ، سلێمانی
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند پشتیوانی له رۆژنامه‌نوسانی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ین ده‌نگی خۆمان ده‌كه‌ینه پاڵ رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و شاره و داوا له قائیمقامی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ین وته‌بێژ بۆ فه‌مانگه ره‌سمییه‌كان دابنێت .
دیاری محمد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند جێبه‌جێكردنی یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری رۆڵی گرنگی ده‌بێت له چه‌سپاندنی شه‌فافییه‌ت و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی وتی " داخوازی رۆژنامه‌نوسانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ره‌وایه ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین.
باسیله‌وه‌شكرد له به‌رنامه‌مان دایه نوێنه‌رایه‌تی سه‌نته‌ر له قه‌لاَدزێ و رانیه ده‌ستنیشانبكه‌ین .
بۆبه‌ڕێزسه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین
سڵاو و ڕێز .
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌ڕۆژنامه‌نوسانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ماوه‌یه‌كی زۆره له‌سنوره‌كه خزمه‌تده‌كه‌ین ، وه‌ك میدیاكارانی كوردستان زۆرجار كه‌وتوینته به‌ر هه‌ڕه‌شه و لێدان و ئیهانه‌كردن و زۆر له توندوتیژیه‌كانی تر ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناخۆشیانه‌دا ڕاهاتوین و به‌رگه‌ی هه‌رجۆره كاردانه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وامان گرتووه .
به‌ڵام بێ ڕێزیه‌كی تر له‌سنوره‌كه له لایه‌ن چه‌ند فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك خه‌ریكه ده‌بێت به‌دیارده ، وه‌ك پێنه‌دانی زانیاری و به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندن و وته‌بێژی دامه‌زراوه حكومیه‌كان له‌سنوره‌كه و كه‌مته‌رخه‌می نواندن له به‌رامبه‌ربه‌ر داواكاریه‌كانمان كه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تری ئه‌م هه‌رێمه مافی خۆیه‌تی بزانێت كه‌پێدانی زانیاریه‌كانه له ده‌رنه‌چون له‌بازنه یاساییه‌كاندا به‌ڵام وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ڕونكراوه‌ته‌وه له‌به‌رهۆكاره‌كان كه به‌مافی ڕه‌وای خۆمانی ده‌زانین وه‌ك ساڵانی ڕابردوو نامانه‌وێت ئه‌وه دووباره‌بێته‌وه وه‌ك ڕێگه‌چاره ئه‌وچه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه به‌ردیده‌ی به‌ڕێزتان بۆبه‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئێمه له سنوره‌كه بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی:
1 ـ دانانی وته‌بێژ یان لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی له‌سنوره‌كه تائێستا ئه‌وبه‌شه‌یان نیه بۆهاوكاری كردنی میدیاكان و خستنه‌ڕووی چالاكیه‌كانی حكومه‌ت.
2 ـ لێپرسینه‌وه یان گۆڕینی ئه‌و وته‌بێژو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له‌سنوره‌كه كه تا ئێستا نه‌ك هاوكارنه‌بوون به‌ڵكوبه‌شێكیان له‌مپه‌ربون بۆمیدیاكان و نه‌یان ویستوه چالاكیه‌كانی حكومه‌ت بگه‌یه‌ندرێنه به‌ردیده‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆكاری جیاجیای لاواز .
3 ـ له هه‌ر ڕوداوو كاره‌ساته‌كاندا له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار هه‌واڵ و زانیاریه‌كان له‌زوترین كاتدا بدرێنه ده‌ست میدیاكاران ، كه تائێستا له‌ولایه‌نه‌دا لاوازیه‌ك به‌دیده‌كرێت و ڕونكردنه‌وه‌كان له لایه‌نی فه‌رمی حكویه‌وه به‌دیده‌كرێت.
4 ـ له كاتی به‌دواداچونی ڕۆژنامه‌وانیدا زانیاری پێویست نادرێت به‌ڕاگه‌یاندنكاران كه له‌توانا و چوارچێوه یاساییه‌كاندابێت و بیانوی جۆرا و جۆری لاواز ده‌خه‌نه‌ڕوو .
بۆچاره‌سه‌ری ئه‌وگرفته چاوه‌ڕێی هه‌وڵه‌كانی ئێوه‌ین.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
ناوی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان لێیان نیگه‌رانین له به‌شی ڕاگه‌یاندیان یاخود نه‌بوونی به‌شی ڕاگه‌یاندن تێیاندا .
1 ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین .كه تا ئێستا ووته‌بێژی نیه .
2 . قائمقامیه‌تی ڕانیه .
3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌وگه‌یاندنی ڕاپه‌ڕین
4 . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاپه‌ڕین
.
5 .فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشین ڕانیه ـ پشده‌ر
6. فه‌رمانگه‌ی ئامار ڕانیه . پشده‌ر
7ـ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ـ ڕانیه و پشده‌ر .
8ـ كشتوكاڵی پشده‌ر .
9 ـ هاتوچۆی پشده‌ر .
ئه‌م داواكاریه له‌سه‌ر خواست و واژوی ئه‌م به‌ڕێزانه ئاماده‌كراوه .
1 . ئه‌میرحه‌سه‌ن . سایتی سپی میدیا
2. عومه‌ر چاوشین . ڕۆژنامه‌ی ڕووداو
3. محه‌مه‌دمسته‌فا . سایت و ڕادیۆی دواڕۆژ
4. هه‌ردی لۆته‌ری . سایتی ئاڕاسته
5. خالید ئه‌حمه‌د . knn
6. ئومێد ڕه‌سوڵ .speda
7. شادان قادر . باس نیوز
8. سابیر عه‌بدوڵا . knn
9. هه‌ڵمه‌ت بیتوێنی ، سایتی باس نیوز
10 .هێمن حه‌سه‌ن ، سه‌ته‌لایتی خه‌ندان
11. زه‌یتون ڕه‌سوڵ ، ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی
12.ئاوات عوسمان ، سایتی خه‌ندان
13.فه‌رمان چۆمانی ڕۆژنامه‌ی باس
14.هێمن عه‌لی ، ئازادی تیڤی
15.هه‌نگاو محه‌مه‌د nrt
16 .بارزان ئازاد speda
17.عبدالسلام حسن payam tv
8. ئاراز حمدامین kt24
وێنه‌یه‌ك بۆ
ــ سه‌نته‌ری میترۆ
ــ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان
PM:02:02:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوه‌ته‌وه