‎خاوەنی وێنە مێژووییەکەی‌ پیاو و تانک کۆچی دواییکرد




میترۆ، NRT
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، چارلی کۆل وێنەگری دیاری ئەمریکی کە خاوەنی وێنەیەکی مێژووییە بەناوی "پیاو تانک"ەکە لە ئیندۆنیزیا و لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا کۆچی دواییکرد‪.‬


چارلی کۆل خەڵکی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکایە، بەڵام ساڵانێکی زۆرە لە دورگەی بالی ئیندۆنیزیا ژیاوە‪.‬


چارلی کۆل لە ساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی ۆرڵد پرێس فۆتۆی بۆ باشترین وێنەی "پیاو تانک"ەکە کە بەناوی "تانک مان" بردەوە، چارلی ئەو وێنەی لە میانەی خۆپیشاندانێکی لە پشتیوانی دیموکراتیدا، لە گۆرەپانی تیانانمین لە پێنجی حوزەیرانی ١٩٨٩ لە چین گرتووە‪.‬


لە وێنەکەدا پیاوێک  کە یەکێک بووە لە خۆپیشاندەرەکان لە بەردەم ١٧ تانک وەستاوە، خۆپیشاندانەکەش ماوەی حەوت هەفتە بەردەوام بووە‪.‬


وێنەی "تانک مان" یەکێکە لەوێنە بەناوبانگەکانی سەدەی بیستەم، بەڵام بەھۆی چاودێری بەردەوامەوە لە چین زۆر ناسراو نەبووە.


PM:12:39:15/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌