میترۆ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەریتانیا کرد
میترۆ
رۆژی چوارشەممە، ٩/١٨ ئاڤان جاف، نوێنەری سەنتەری میترۆ و سەرنووسەری گۆڤاری ژن لە لندن سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، لەلایەن بەرێز کاروان جەمال تاھر، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ستافەکەی لە نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لە بەریتانیا، پێشوازی کرا.
لە دیدارەکەی نێوان میترۆ و نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لە بەریتانیا، باس لە رەوشی کوردانی بەریتانیا و پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی بەریتانیا، رەوشی میدیا و ئازادی بیروڕادەربڕین، رەوشی ژن و چیرۆکی سەرکەوتنی ژنان تاوتوێکرا.
گۆڤاری ژن ژمارەی داھاتووی تەرخانکردووە بە بڵاوکردنەوەی چیرۆکی سەرکەوتنی ژنانی کورد لە بەریتانیا، بەشدارییان لە بواری ئابووری و سیاسی و ئەکادیمی ئەو وڵاتە.
نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لە بەریتانیا ھاوکاری گۆڤاری ژن دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دروستکردنی پردێک بۆ ژنانی کورد و دەرەوە لە پێناو ئاشنابوونیان بە ھەوڵی یەکتر.
*سوپاس بۆ پێشوازی و میواندارییەکەتان
PM:02:58:19/09/2019
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه