سەردانی سەفارەتی كەنەدا بۆ سەنتەری میترۆ
میترۆ
ئێوارەیرۆژی یهكشهممه 29ی ئهیلولی 2019، لەگەڵ ، سەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی تاریق فاتیح، ، سەرنوسەری رۆژنامەی رێوان هانا شوان، دكتۆر ئالان ممتاز نوری، بەڕێوەبەری تۆڕی (نیریج) بۆ رۆژنامەگەری بنكۆڵكاری سامان نوح، سەرنوسەری گۆڤاری ژن ئاڤان جاف، هاوكاران لە سەنتەری میترۆ پێشوازیمان كرد لە ( ئاشلی دۆرێك - بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێری سەفارەتی كەنەدا لە عێراق) و (تاریق گۆردن- سكرتێری یەكەم لە سەفارەتی كەنەدا).
دیدارێكی یەكتر ناسینی نێوان سەنتەری میترۆ و ستافی نوێ نوسینگەی سەفارەتی كەنەدا لە پایتەختی هەرێمی كوردستان بوو.
گفتوگۆیەكی كراوە یش بوو سەبارەت بە رەوشی ژنان و ئازادی رۆژنامەنوسی و بارودۆخی ئازادی رادەربڕین ومافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان.
AM:10:43:02/10/2019
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه