پێنجەمین خولی پرۆژه‌ی دەنگەكانمان دەستیپێكرد





میترۆ
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لە شاری سلێمانی پێنجەمین خولی، راهێنانی رۆژنامەنوسان لە چوارچێوەی پرۆژەی "دەنگەكانمان" بە بەشداری 20 رۆژنامەنوسی شاری سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجەو گەرمیان دەستیپێكرد، خولی راهێنانی رۆژنامەنوسان لە بواری نوسینی راپۆرتی ئابوری و سیاسی، دەتسیپێكرد، رێكخراوی Inter news جێبەجێدەكات، بڕیارە پێنج رۆژ بەردەوام بێت.


Internews شەریكە تازەكەی Metro ، رێكخراوێكی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە ساڵی 1982 لە ئەمریكا دامەزراوە لە 90 وڵاتی جیهان ئۆفیسی هەیە، كار دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دامەزراوەكانی میدیا لە جیهاندا بە ئامانجی پێدانی زانیاری راست بە خەڵك و بەزكردنەوەی توناكانیان.


دالیا موراد بەڕێوەبەری پرۆژەی "دەنگەكانمان" لە رێكخراوی ئەنتەرنیوزی ئەمریكی لە دەسپێكی خولەكەدا بەخێرهاتنی بەشداربووانی كرد، هیوای خواست خولەكان ئامانجی خۆیان بپێكن لە بەرزكردنەوەی توانای بەشداربوان لە بواری ئامادەكردن و نوسینی راپۆرتی سیاسی و ئابوری و ئەو پرسانەی كاریگەیرییان هەیە لەسەر كۆمەڵگا وتی" پرۆژەی دەنگەكانمان خولی هەمەرەنگی سەبارەت بە یەكسانی جێندەری و بەرزكردنەوەی ئاستی تواناكانی ژنانانە لە هەموو بوارەكان دەمانەوێت دەنگی ژنان بیستراو بێت و پێگەی سەركردایەتی بەهێز بكەین.


لەم خولەدا بابەتی جۆراوجۆر سەبارەت بە پرسی ژنی عێراقی و رۆڵ و ئامادەی لە میدیا و ئاستەنگەكانی بەردەمیدا، تێگەیشتنی كۆمەڵگا و كاریگەری لەسەر كاری راگەیاندنی ژن لەبواری ئاوبوری و سیاسیدا ، وێنە و وێناندنی ژنی عێراقی لە میدیادا، رێگا چارەكانی گۆڕینی ئەو وێنەیە.


هەروەها ئامادەبوان گفتوگۆدەكەن سەبارەت بە رۆڵ و كاریگەری ئەو راگەیاندنكارە ژنە سەركەوتوانەی كەلەبواری میدیادا لەسەر ئاستی جیهان دیارن و سەباری قسەكردن لەسەر سیستمی سیاسی عێراق و قۆتاغەكانی پێكهێنانی، تەكنیكەكانی راگەیاندن، هەواڵ، راپۆرت، چاوپێكەوتن، راپۆرتی رۆژنامەوانی، چەمك و تایبەت مەندییەكانی، راپۆرتی سیاسی و چۆنیەتی ئامادەكردنی، بنەما و رێكار و پێوەرەكانی.


ئەم خولە خولێكی پراكتیكیە بەشداربوان سەبارەت بە رووداوێكی سیاسی دیاری كراو راپۆرت ئامادەدەكەن هەروەك بەشێكی وانەكان سەبارەت بە چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی و جۆرەكانی، هەواڵ و پرۆفایل و لێكۆڵینەوە ئامادە دەكەن، جگەلە قسەكردن لەسەر یاسا و رێساكانی كاری رۆژنامەوانی.


Internews شەریكە تازەكەی Metro ، رێكخراوێكی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە ساڵی 1982 لە ئەمریكا دامەزراوە لە 90 وڵاتی جیهان ئۆفیسی هەیە، كار دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دامەزراوەكانی میدیا لە جیهاندا بە ئامانجی پێدانی زانیاری راست بە خەڵك و بەزكردنەوەی توناكانیان.
ئەم پرۆژەیە لە لایەن SIDA Swedish International Development Cooperation Agency سپۆنسەر كراوە كە ئاژانسێكی حكومی سویدیە كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە جیهان و بە هاوكاری رێكخراوە ناوخۆییەكان كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی سوید بۆ گەشەپێدان لەسەرتاپای جیهان.


AM:11:21:21/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌