بۆ رۆژنامەنوسانی هەولێر سەبارەت بە خولەكە







میترۆ
بۆ رۆژنامەنوسانی هەولێر


سەبارەت بە خولەكە


رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و سەنتەری میترۆ METRO بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزكردنی توانای رۆژنامەنوسانی پێكهاتە ئاینییەكان، كە لە پێنج پارێزگای عێراق جێبەجێدەكرێت، خوڵێك بۆ رۆژنامەنوسانی ( پارێزگای هەولێر) جێبەجێدەكات.


ئامانجی خولەكە:
بنیاتنانی توانستی بەشداربوانە لە بواری راپۆرت نوسین و چاودێرێكردنی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری، لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانیان، دیاریكردنی مافی پێكهاتەكان بە یاساكانی عێراق و پێوەرە نێودەوڵتییەكان.
ئەم خولە دوو قۆناغە، قۆناغی تیۆری و بۆ ماوەی سێ (3) رۆژە، پاشان لە قۆناغی پراكتیكدا بۆ ماوەی یەك مانگ لە دامەزراوەیەكی میدیا كار دەكەن.
خولەكان بە زمانی (عەرەبی) پێشكەش دەكرێن، ئەگەر پێویست هەبوو بە وەرگێڕ، ئامادە دەكرێت.
مەرجەكانی بەشداری:
1- رۆژنامەنوس بێت (هەردوو رەگەز)، لە پێكهاتە ئاینییەكان
2- تەمەنی لە نێوان (18 بۆ 40 ساڵ) بێت
3- دانیشتوی پارێزگای هەولێر بێت
4- ئەزمونی لە كاری رۆژنامەنوسی كەمتر نەبێت لە شەش مانگ
5- لانەی كەم دوو راپۆرت یان هەواڵی بڵاوكراوەی هەبێت لە راگەیاندنەكان (بینراو، بیستراو، نوسراو، ئەلكترۆنی) .
6- پابەند بێت بەرنامەی كات و رۆژانی خولەكە.


لەم لینكەدا ناوی خۆت تۆمار بكە:


https://ee.kobotoolbox.org/x/#Ztzr3Lax


PM:01:55:29/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌