عیراق.. هێڵی ئینتەرنێت لە زۆربەی ناوچەكاندا كەوتەوەكار




میترۆ، رادیۆ نه‌وا 


دوای بڕینی بۆ چەندین رۆژ لەسەر یەك، هێڵەكانی ئینتەرنێت بەشێوەیەكی كتوپڕ و بێڕاگەیاندنی پێشوەخت لە زۆربەی ناوچەكانی عیراق كەوتەوەكار.


سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی بڵاویانكردوەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە هێڵەكانی ئینتەرنێت لە زۆرێك لەناوچەكانی عیراق بەشێوەیەكی كتوپڕ كەوتوەتەوەكار.


رونیشكراوەتەوە، چەندین رۆژە هێڵەكانی ئینتەرنێت لەزۆربەی ناوچەكانی عیراق بڕدراوە، هەروەها كەوتنەوەكاری بەبێ‌ هیچ راگەیەندراوێك یان ئاگاداریەكی پێشوەختە بوە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە. پێشتریش عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندبو، ناچارن هێڵەكانی ئینتەرنێت ببڕن و سنورداری بكەن، چونكە لە رێگەیەوە پروپاگەندە بۆ رق و توندوتیژی دەكرێت، سنورداركردنەكەش تا كەمترین ئاست و بەشێوەیەكی كاتی دەبێت.


PM:01:20:10/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌