وێنەگرێكی پێشووی نوسینگەی گەرمیانی كوردسات بەرووداوێكی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا




میترۆ، كوردسات نیوز 


ئەمڕۆ لەرووداوێكی هاتووچودا (هەواڵ خالد) وێنەگر و مۆنتێری پێشووی نوسینگەی گەرمیانی دەزگایی میدیایی كوردسات بەرووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای كەلار دەربەندیخان گیانی لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكی ئاشكرایكردوە، هەواڵ خالد بەئۆتۆمبیلەكەی لەجۆری نیسان تیدا بەئاراستەی كەلار هاتووە و رووبەڕووی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بووەتەوە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیانی لەدەستدانی هەواڵ خالد.


هەواڵ خالد لەسالی ٢٠٠٧ تا ساڵی ٢٠٠١٦ وێنەگر و مۆنتێری نوسینگەی گەرمیانی دەزگایی میدیای كوردسات بووە پاشان بوەتە كارمەندی ئاسایشی گەرمیان لەبەشی راگەیاندن.


هەواڵ خالد لەو ماوەیەی كە لەكوردسات بوو یەكێك بووە لەكارمەندە چالاكەكان و لەماوەی شەڕی داعشدا وەك وێنەگرێكی چاونەترس دیمەنی شەڕەكانی پێشمەرگەو تیرۆرستانی گواستۆتەوە.




هاوكات سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆی‌ ئاڕاسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ هه‌واڵ خالد و به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی‌ ده‌زگای‌ میدیای‌ كوردستان ده‌كات. 


PM:01:58:10/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌