"دۆخی ژنانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ناله‌باره"
میترۆ، رادیۆ نه‌وا
هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ستیپێكردوه و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن، چالاكوانێكی مه‌ده‌نیش ده‌ڵێت "رێژه‌ی توندوتیژی ژنان له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆر به‌رزه".
شیرین شوكری سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی "ئه‌مڕۆ كۆنفرانسێكمان له‌باره‌ی به‌یه‌كه‌وه ژیان و رۆڵی ئافره‌ت له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا سازكرد، كه گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی فراوانی تێدایه وه‌ك كورد و عه‌ره‌ب و ئێزدی و كاكه‌یی و شه‌به‌ك و عه‌ره‌ب و سوننه‌و هه‌موو پێكهاته‌كان".
باسی له‌وه‌شكرد، به‌مه‌به‌ستی باسكردنی پێكه‌وه‌ژیان له موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، خاوه‌ن بڕیار و سه‌رپه‌رشتیارانیان كۆكردوه‌ته‌وه تا به‌یه‌كه‌وه قسه بكه‌ن و بۆچونه‌كان تاووتوێ بكه‌ن.
له‌باره‌ی رۆڵی ژنانیش له‌و ناوچه‌یه‌دا، شیرین شوكری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئێستا دۆخی ژنان له‌و ناوچه‌یه‌دا ناله‌باره، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان كه‌وتونه‌ته ده‌ست هێزه تیرۆریستیه‌كان، هه‌روه‌ها پێداویستی زۆریان هه‌یه‌و بۆیان دابین نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی، له‌كاتێكدا هیچ هێزێك نییه رێگری لێبكات، بۆیه رێژه‌ی توندوتیژی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌رزه، هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كه ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌نگاوه‌كان ده‌ستپێبكرێن بۆئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منیه‌كان هاوكاری بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆگرامه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
PM:03:03:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه