ئامانج ئەحمەد دوای شەوێك مانەوە لەزیندان ئازادكرا
میترۆ، زهمهن
ئامانج ئەحمەد، رۆژنامەنوس و پەیامینَری ماڵپەڕی سبەی لە سۆران دوای شەوێك مانەوەی لە زیندانی ئاسایش ئازادكرا.
ئامانج ئەحمەد بە دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" ی راگەیاند، دوای شەوێك مانەوەم لە زیندانی ئاسایشی سۆران بە پڕكردنەوەی بەڵێننامەیەك ئازادكرام.
ئاشكراشیكرد كە بەپێی بەڵێننامەكە نابێت لەمەودوا بەبێ ئاگاداری دەزگا ئەمنیەكان بچمە ئەو شوێنانەی كە لەلایەن توركیاوە بۆردومان دەكرێن و گەریلاكانی پەكەكەی لێیە.
"مامەڵەی هێزەكانی ئاسایش لەو شەوەی لە زیندان بوم لەگەڵمدا باش بوو" ئامانج وتی.
دوێنێ دوای گەڕانەوەی لەناوچەی برادۆست كە بۆ روماڵكردنی بۆردومانەكانی توركیا و چۆڵكردنی گوندەكان چو بوو، لەرێگادا لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا.
PM:01:05:13/11/2019
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه