كەركوك: سەنتەری ڕۆشنبیری زوهدی داودی كرایەوە



میترۆ


ئێوارەی‌ دوێنێ‌ 1ی‌ شوبات لەگەڕەكی شۆریجەی شاری كەركوك سەنتەری ڕۆشنبیری زوهدی داودی بە ئامادەبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ڕۆشنبیران و كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ كرایەوە.



لەسەرەتای كردنەوەی سەنتەركە، ژیانامەی ڕۆشنبیر و ڕۆمانووس زوهدی داودی خوێنرایەوە.




دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە خانەوادەی زوهدی داودی، هەر لە مەڕاسیمەكەدا لەلایەن هونەرمەند خەندە كەركوكیەوە چەند گۆرانیەك پێشكەش بە ئامادەبوان كرا.




بەخیتار محەمەد، بەرپرسی سەنتەركە، دەربارەی ئامانجی كردنەوەی سەنتەری زوهدی داودی له‌ وته‌یه‌كیدا وتی: ئامانجمان خزمەتكردنە بە بواری ڕۆشنبیری، زوهدی داودی بۆ خۆی ناوێكە لەهەرە ناوە دیارەكانی كەركوك، یەكێكە لە كەڵە نووسەرەكانی كەركوك، لەبابەتی نووسینی ڕۆمان و چیرۆك، نەك لەكەركوك بەڵكو لەئاستی جیهان و عێراق ناوبانگێكی باشی هەیە، دەمانەوێت لەم سەنتەرەدا زۆرترین چالاكی ڕۆشنبیری ئەنجامبدەین و خزمەت بە بواری ڕۆشنبیری بكەین، هەوڵدەدەین ئەو بۆشاییەی لەبواریی چالاکیی ڕۆشنبیریدا هەیە پڕیبکەینەوە.






AM:11:07:02/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌