سه‌ردانی‌ دكتۆر رێبوار فەتاح بۆ میترۆ




میترۆ


دكتۆر رێبوار فەتاح سه‌ردانی‌ ئۆفیسی‌ گشتی‌ سەنتەری میترۆی‌ كرد، سەردانەكەی دەرفەتێكی باش بوو كە لە نزیكەوە گوێ لە شیكارییەكانی بگرین لەسەر بارودۆخی گشتی و بە تایبەتیش هەندێ پرسی تایبەت بە میدیای كوردستان، چیرۆكی سەركەوتن و بەربەستەكان .


لەم دیدارەدا لەسەر زۆر مەسەلەی تایبەت بە كاری رۆژنامەوانی و ئیتیك و یاساكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە، راوێژمان پێكرد.


دكتۆر رێبوار، دكتۆرای لەزانكۆی لەندەن لە فیزیادا وەرگرتووە.وەك پسپۆڕی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتیدا كاردەكات. لە بواری كاری میدیایدا سەرپەرشتی ماڵپەڕی كوردیش میدیای كردوە، كە بە زمانی ئینگلیزی وتار و دەنگوباس و لێكۆڵینەوە لەسەر كورد بڵاودەكردەوە. هەروەها لە سەرنوسەرو سەرپەشتیاری رۆژنامەی ژینی نوێ و هاوكار بووە كە لە لەندەن دەرئەچوون.


سوپاس كە دوو بەرهەمی خۆی پێشكەش كردین، (شیعرەكانم لە خۆت دەچن) كە وەرگێرانی مێژووی سەد ساڵی رابردووی شاعیرانی كوردە بۆ زمانی ئینگلیزی، هەروەها (هەواڵنامەی هاوكاران) كە كە لە 1992 بۆ 1995 لە لەندەن دەرچووە>


AM:10:06:12/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌