میترۆ: پشتیوانی لە داواكەی وەزیری ناوخۆ دەكەین



 4 ی نیسانی 2020 : سەنتەری میترۆ پشتیوانی داخوازییەكەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن هاوكار بن لە دیاریكردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی لە ئەركی رۆژانەدان و رێگە نەدەن شوناسی دەزگاكانیان بۆ شكاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەكار بهێنن. 

ئەمڕۆ لە كۆنگرەی رۆژنامەنوسی وەزیری ناوخۆ تیشكی خستە سەر بریاری وەزارەتی ناوخۆ، ئاماژەی بەوە كرد كە رۆژنامەنوسان ئازادن لە روماڵكردن بەڵام زۆرێك لە رۆژنامەنوسان شوناسی رۆژنامەنوسان بۆ شكاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆ و كاری تایبەت، بەكاردەهێنن.


لەم بارەیەوە سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت پشتیوانی لە داخوازییەكەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و داوای لە سەندیكای رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی میدیا دەكات رێكاری بە پەلە بگرنە بەر تا شوناسی سەندیكا و میدیاكان نەكرێنە چەكێك بۆ شكاندنی بریارەكانی خۆپارێزی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ. 

ئاشكرایە سەندیكای رۆژنامەنوسان زیاتر لە 7 هەزار ئەندامی هەیە و سەدان رۆژنامەنوسیش شوناسی میدیاكانیان هەڵگرتوەو ئەندامی ئەو سەندیكایە نیین، پێویست ناكات میدیاكار بە بێ ئەوەی ئەركی میدیایان هەبێت  شوناسی سەندیكای رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن بۆ كاری تایبەت بەكار بهێنن.

پێشتریش لە چەند لایەنێكی رەسمی ئاگارداركراوین كە شوناسی رۆژنامەنووسی لە بازگەكانی ناوشارو دەرەوە زۆر بەكار دێت ئەمرۆش جەنابی وەزیری ناوخۆ باسی لەوەكرد كە تەنها لە یەك بازگەدا " 90 ئۆتۆمبێل شوناسی رۆژنامەنوسی دەرهێناوە گوایە لە ئەركدا بوون"
میترۆ جەختدەكاتەوە "نابێت رۆژنامەنووس شوناسی رۆژنامەنووسی بۆ كاری تایبەتی بەكار بهێنێت وەك پیاسەكردن بەشارو شكاندنی بریاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ، ئەوەی لە ئەركدا نییە تكایان لێدەكەین پابەندی رێنماییەكان بن "

سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی  پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR  ی ئەمریكی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.

میترۆ بە پێی یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2011 دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.

لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە. بۆ ساڵی 2020 چوار پرۆژە بە هاوكاری وەزراەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی وIntenews،  جێبەجێدەكات.


PM:05:14:04/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌