لێدوانی رۆژنامەنوسی بۆ بڵاوكردنەوە



سەبارەت بە دەستگیركردنەوەی هێمن مامەند

لە كاتێكدا رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنوسی داوا لە سەركردەكانی جیهان دەكەن، رۆژنامەنوسە بەندكراوەكان ئازاد بكرێن تا سەلامەت بن لە هەرەشەی COVID-19، درەنگانێكی ئەمشەو هێزێك چوونەتە سەر ماڵی هیمن مامەندو دەستگیریان كرد.

بانگەوازی ئەو رێكخراوانە لەم كاتەدا بە هۆی ئەگەری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەندینخانەكان، مۆركێكی ئینسانی هەیە، بۆیە ئالەم كاتەدا پەنابردن بۆ دەستگیركردنی چالاكوانی مەدەنی، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و پشتگوێخستنی ئەو داخوازیانەن كە ئەو رێكخراوانە راینگەیاندووە.

دەسگیركردنی هێمن مامەند هەم زیادەڕۆییە لە هەڵسەنگاندنی مەترسی قسەكانی، هەم دڵرەقییە بەرامبەر خێزانەكەی كە بە درەنگانێكی شەو هەڵدەكوتنە سەری.

سەنتەری میترۆ لە دەستگیركردنی پێشوی هێمن مامەند وەك كەیسی دەربڕینی بیروڕا تەماشامان كرد داوامان كرد بەكەفالەت ئازاد بكرێت. ئێستاش وێڕای دەربڕینی نارەزایمان لە شێوازی مامەڵكردن لەگەڵ ئەم كەیسە، داوا دەكەین بە كەفالەت ئازاد بكرێت.



PM:01:33:07/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌