دهۆک: ڕێگێری لە رومالی تیمی کەناڵی سپێدە کرا




سەنتەری میترۆ: ڕێژەی پێشڵکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنۆسان لە زیادبون دایە و پێویسە یاسا جێبەجێکرێت

ئەمڕۆ رێککەوتی ٢٦/٤/٢٠٢٠ لە کاتی گردبونەوەیەکی خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە بەردەم قائیمقامیەتی شاری دهۆک، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ڕێگێری لە رومالی تیمی کەناڵی ئاسمانی سپێدە کرا.
تیمی کەناڵی سپێدە لە دهۆک کە پێکدێت لە (ئازاد سەعدی عەبرولعەزیز  پەیامنێر، محەمەد حسێن محەمەد کامێرامان)، بۆ سەنتەری میترۆ ڕاگەیاند: هێزەکانی پۆلیس ڕێگربوون لەبەردەم تیمی کەناڵەکەمان کە من و  بوین، کامێراکەشمان ڕفێنڕا و دواتر بە شکاندراوی وەرمان گرت، کە لەلایەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلەوە لە دەستی پۆلیس دەرهێنارا.
حەربی جەلالەدین بەڕێوەبەری نۆسینگەی کەناڵی سپێدەی لە پارێزگای دهۆک بە میترۆی ڕاگەیاند: بەداخەوە لە لایەن دام و دەزگاکانی حکومەتەوە جیاوازی زۆر لەنێوان کەناڵەکان دەکرێت لە پێدانی زانیاریەکان. سەرباری سوپاسی داوایکرد سەنتەری میترۆ زیاتر گرنگی بدات بەو پێشێڵکاریانەی بادینان دەکرێن.
سەنتەری میترۆ بۆ بەرگێریکردن لە مافی ڕۆژنامەنۆسان ڕایدەگەیێنێت پێویستە یاسای مافی بەدەتخشتنی زانیاریەکان جێبەجێبکرێت کە دەبێت جیاوازی لەنێوان کەناڵەکان نەکرێت بۆ پێدانی زانیاری، هەروەها هۆشداری دەدات لە زیادبونی ڕێژەی پێشڵکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنۆسان لە پارێزگای دهۆک.

ە


PM:05:10:27/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌