ئه‌ڤین ئیبراهیم، مامۆستاى زانكۆ، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له كۆمه‌ڵناسى، نووسه‌ر له‌و دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌گه‌ژن، گه‌شبینانه تاوتۆى پرسى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كات، راى وایه:” كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری وه‌كو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاسایی مرۆیی به‌به‌رده‌وامی كاری بۆ ئاشتی و ئاشته‌وایی كردوه‌و ده‌شیكات”، ده‌شڵێت:” كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌وریاییه‌وه كاری كردوه‌وه له پێناو وه‌دیهێنانی ئاشتی”.
دیمانە: ئاڤان جاف
مه‌گه‌ژن: چه‌مكى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى گوزارشت له چى ده‌كات؟ چۆن پێناسه ده‌كرێت؟
ئه‌ڤین ئیبراهیم:” چه‌مكی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كو چه‌مكێكی سه‌ربه‌خۆ جیا ناكرێته‌وه له تیۆری كۆمه‌ڵناسیانه. كۆمه‌ڵناسی بریتیه له دیراسه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌ركاتێكیش باسی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرا، ئیدی راسته‌وخۆ ده‌چینه ناو په‌یوه‌ندیه‌كانی هێز و ده‌سه‌ڵات واتا :relations of power . واتا، ئێمه باسی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كو چه‌مكێكی سه‌ربه‌خۆ social peace ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌چوارچیوه‌ی تیۆری كۆمه‌ڵناسیدا له بابه‌ته‌كانی جه‌نگ و ئاشتی و ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی باسی ده‌كه‌ین.
گرنگی باسكردنی ئه‌م بابه‌تانه له‌وه‌دایه گرنگیدانه به پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها خۆی له‌خۆیدا تیۆری و میتۆدی كۆمه‌ڵناسانه پێش ده‌خات و ده‌یانخاته واری كرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بواری تێگه‌یشتنمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت له داینامیكی ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی social conflict ، هه‌روه‌ها ره‌فتار social action, conduct and behaviourو چاره‌سه‌ری. بۆ نموونه، دیراسه‌كردنی ده‌زگا سه‌ربازیه‌كان و ململانێی نێوان وڵاتان، ململانێی نێوان گروپه ئیتنیه‌كان، بزووتنه‌وه سیاسیه‌كان، و بزاوته ئاینه‌كان، رۆڵی رێكخراوه حكومی و ناحكومی و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایتیه‌كانیش ده‌گرێته خۆ.
هه‌ندێك جار ئاشتی وه‌كو رێكه‌وتنێك ده‌بینرێت، وه‌كو ئاسووده‌یی و متمانه له ده‌وڵه‌تی یاسا‌و حكومه‌تی مه‌ده‌نی و دادپه‌روه‌ری و رێكه‌وتن و هاوسه‌نگی نێوان هێزه‌كان. ئه‌م مانایه بۆ ئاشتی ئاستی جیاوازی هه‌یه، ره‌نگه ئاشتی مانای دژه ململانێ بێت، یان دژه ململانێی دژ به‌یه‌كه‌كان بێت، دژی توندوتیژی یان جه‌نگ، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئاماژه بێت بۆ حاڵه‌تێكی ئاقڵانی ناو ئه‌قڵی خودی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی یان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی. لێره‌دا گرفته‌كه ئه‌وه‌یه روانگه‌ی زۆر جیاواز هه‌یه بۆ پیِناسه‌كردنی ئاشتی، ئاشتی لای بودای و هیندۆسیه‌كان جیاوازه له‌وه‌ی مه‌سیحی پێناسه‌ی ده‌كات یان ئیسلام ده‌یخاته روو.
ئاشتی له ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كانیش به شێوه‌ی جیاواز ده‌بینرێت، بۆ نمونه، لای سۆسیالیست و فاشیست و لیبراله‌كان به‌ته‌واوه‌تی جیاواز ده‌ڕواننه ئاشتی. له‌م سۆنگه‌وه چه‌مكی ئاشتی ساده‌تر نیه بۆ پێناسه له‌هه‌ر چه‌مكێكی دیكه‌ی وه‌كو دادپه‌روه‌ری، ئازادی، یه‌كسانی، ده‌سه‌ڵات، و ته‌نانه‌ت چین و ململانێش. كه‌وابێت، هه‌ر چه‌مكێك له چوارچێوه‌ی تیۆریه‌كدا وه‌كو تێڕوانینێك پێناسه ده‌كرێت.
كۆمه‌ڵناسی هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته خۆ، ئه‌م بوارانه به‌جیا جیا دیراسه‌ت ناكرێن چونكه هه‌موویان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه، له‌بابه‌تی دوالیزمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان (بریتیه له دیراسه‌ی هه‌ر بابه‌تێك له‌گه‌ڵ پێچه‌وانه‌كه‌ی). كاتی خۆی وه‌كو ره‌ش و سپی ته‌ماشا ده‌كران، وه‌كو، به‌رز و نزم، چاكه‌و خراپه، كۆن و نوێ، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵات، جه‌نگ و ئاشتی، …. تاد. ئه‌م بابه‌تانه له‌كۆمه‌ڵناسی پۆست مۆدێرنه‌دا به‌شێوازیكی دیكه دیراسه‌ت ده‌كرێن وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێن: له‌نێوان ره‌ش و سپی‌دا كۆمه‌ڵێك ره‌نگی جیاواز هه‌یه. بابه‌تی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌هه‌مان شێوه ده‌بینرێت. بۆنمونه، ئه‌گه‌ر جه‌نگ نه‌بێت ناتوانین بزانین ئاشتی چیه، كه‌واته، جه‌نگیش قۆناخێكی گرینگه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی. بۆیه كاتێك كه باسی ئاشتی ده‌كه‌ین ئه‌وا وه‌كو پرۆسیس باسی ده‌كه‌ین، وه‌كو پرۆسێسێكی به‌رده‌وام كاری بۆ بكرێت و په‌ره‌ی پێ بدرێت، كه‌واته لێره‌وه له‌یه‌كه‌م پرسیاره‌ته‌وه و له گۆشه‌نیگای خۆمه‌وه، چه‌مكه‌كه ده‌گۆڕین له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆ پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
مه‌گه‌ژن:كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان چه‌نده ئاشنایه به‌م چه‌مك و پرسه گرنگه؟
ئه‌ڤین ئیبراهیم: ئێمه هه‌قمان به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نیه كۆمه‌ڵگه تا چ راده‌یه‌ك ئاشنای فڵانێ چه‌مكه، به‌ڵكو كارمان به‌وه‌یه چۆن چۆنی موماره‌سه‌ی ده‌كات و كاری پێ ده‌كات. به‌ڕای خۆم، كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری وه‌كو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاسایی مرۆیی به‌به‌رده‌وامی كاری بۆ ئاشتی و ئاشته‌وایی كردوه‌و ده‌شیكات. بۆ نموونه، بڕوانه تیڕوانینی روانگه‌ی ململانێ Conflict theory ده‌لێ: ململانێ بریتیه له هه‌وڵدان بۆ هاوسه‌نگكردنی هێزه‌كان له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی و توانا‌و كاره‌كانیان. ئاشتی له‌و باڵانسه‌دایه له‌نێوان ویستی خه‌ڵك و ئه‌وه‌ی ده‌توانن به‌ده‌ستی بێنن له ویسته‌كانیان. لێره‌داو له‌م پرۆسه‌یه‌دا، توندوتیژی و جه‌نگ و ململانێ ده‌بن به ئامڕاز بۆ گه‌یشتن به‌ئاشتی. جه‌نگی درێژخایه‌نی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد روونترین نمونه‌ی جه‌نگه له‌پێناوی ئاشتی و دروستكردنی هاوسه‌نگی نێوان هێزه‌كان. پاشانیش، هه‌ر له‌گه‌ڵ قوتابخاته‌ی ململانێ درێژه بۆ خوێندنه‌وه‌ی خۆمان ده‌ده‌ین، سه‌یری شه‌ڕی براكوژی بكه پاش وه‌ده‌ستهێنانی نیمچه ئازادیه‌ك و پێكهێنانی هه‌رێمێكی كوردستانی نیمچه ئازاد، كه‌واتا، كاتێك ململانێ له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ره‌كی كه‌متر بوه‌وه، هێزه‌كانی ناوه‌وه له‌نێوان خۆیاندا شه‌ڕه ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ستپێكرد! ره‌نگه بڵێی، ئه‌دی چی ئاشتیه‌ك ده‌خوازرێت له شه‌ڕی ناوه‌خۆ؟ ده‌ڵێم: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو له‌سه‌ره‌وه گوتم، تێڕوانینی جیاواز بۆ ئاشتی هه‌یه له لایه‌ن ئایدیۆلۆژیا جیاوازه‌كانه‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌جه‌نگن و ململانێ ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێكیان پێی وایه روانگه‌ی خۆی راستتره‌و خۆی دڵسۆزتره‌و خۆی ده‌توانێت ئاشتی دروست بكات، بۆیه، ئاشتی به‌هاوسه‌نگی نێوانیان دروست ده‌بێت، نه‌ك به‌سڕینه‌وه‌یان بۆ یه‌كتر.
كه‌وابێت، بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت ده‌ڵێم، به‌ڵێ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌وریاییه‌وه كاری كردوه‌وه له پێناو وه‌دیهێنانی ئاشتی.
مه‌گه‌ژن: ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى چۆن گه‌شه ده‌كات؟ به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى له كوردستان چین؟
ئه‌ڤین ئیبراهیم: له‌م پرسیاره‌دا ده‌مبه‌یته ناو تیۆری هاریكاریه‌وه Cooperative theory . ده‌ڵێ، په‌ره‌سه‌ندن و درێژى پێدانی هاوكاری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ستاوه. له‌كاتی ململانێداو له خاڵێكی تایبه‌تدا، هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان هێزه‌كاندا دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت رێكه‌ون, (ئه‌میش خۆی له‌خۆیدا پرۆسه‌ی هه‌وڵدانه به‌ره‌و ئاشته‌وایی). ئه‌م باڵانسه جۆرێك له‌یه‌كسانی له‌نێوان پارته‌كان، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان، توانسته‌كان، هه‌روه‌ها ویست و ئیراده‌كانیش دروست ده‌كات. لێره‌دا لایه‌نه‌كانی ململانێ ده‌بینن، یه‌كترقبوڵكردن باشترین چاره‌سه‌ره بۆ هاوسه‌نگی هێزه‌كانیان، به‌مه‌یش جۆرێك له هارمۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ست دێنن كه به‌رده‌وام ده‌بێت به پێی ویستی ده‌سه‌ڵات، واتا هه‌ماهه‌نگ كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌رده‌وامی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه بۆ ناو ستراكتۆری كۆمه‌ڵگه شۆڕ ده‌بێته‌وه Social structure . واتا، ململانێكان له ناو پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه هاوسه‌نگ ده‌كرێن و په‌ره به‌م باڵانسه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆی دووباره ده‌كاته‌وه. نموونه‌ی ئه‌م جۆره ئاشته‌واییه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا له هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه ژیانی نێوان ئاین و ئیتنه جیاوازه‌كاندا ده‌بینرێت. خۆت ده‌زانیت له‌كۆنه‌وه ده‌ڵێین، ئێمه‌ی كورد شانازی ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كۆمه‌لِگه‌یه‌كی فره ئاینین.
به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می ئه‌م ئاشته‌واییه وه‌كو تیۆری هاوكاری ده‌ڵێت له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدایه، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بكه‌وێته ده‌ستی یه‌ك ئاین و هه‌رچی یاسا و سیستمی هه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی و یاسا‌و شه‌رعی ئه‌و ئاینه بێت، ئه‌وا ئاینه‌كانی دیكه ده‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه‌و ململانێ ده‌كه‌ن له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان و پرۆسه ئاشتی له‌بار ده‌چێت. نموونه‌ی دیكه‌ش زۆرن له‌باره‌ی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئاین یان گروپ یان حزبێك، گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین: ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری گه‌وره‌ترین به‌ربه‌رسته له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
مه‌گه‌ژن: كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان زۆر كات ئه‌و پرس و بابه‌ته گرنگانه ته‌نها له بوارى دروشم و قسه‌كردن تێپه‌ڕناكات؟ بۆچى؟
ئه‌ڤین ئیبراهیم: كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بریتیه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تێپه‌ڕبوو به جه‌نگی درێژ خایه‌ن و شه‌ڕی مان و نه‌مانی كردوه‌و دوچاری له‌ناوبردن و له‌مێژوودا چه‌ندین جار دووچاری جینۆساید بوه‌ته‌وه. ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یه دوچاری گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌زۆر و خێرا ده‌بێت. لێره‌وه ده‌گه‌ینه لێواری تیۆری گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی Social change. ئه‌م تیۆریه زۆر گرینگ و فراوانه و زۆر شتمان بۆ شی ده‌كاته‌وه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌مڕۆدا. بۆ نموونه، گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌خۆیدا پرۆسه‌یه‌كی حه‌تمی سروشتی و به‌رده‌وامی له‌سه‌رخۆیه هێز نیه له‌دونیا بتوانێت رایگرێت، به‌ڵام، ئه‌گه‌ر هاتوو به زۆر و به‌خێرایی كرا، ئه‌وا ساده‌ترین ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه ستراكتۆری كۆمه‌ڵگه هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه، ئیدی به‌هاو نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی تێك ده‌چێت، جا لێره‌وه گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت له دروشمی بریق‌وباق و فه‌وزاو هاش و هوش یه‌كێكه له نیشانه‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی خێرا‌و به‌زۆر.
زۆر له فاكته‌ره‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌بینرێن، جه‌نگی درێژخایه‌ن، جینۆساید، گۆڕینی دیمۆگرافیای نیشته‌جێبوون، و له‌هه‌موویان به‌هێزتر بۆ ئه‌مڕۆ عه‌وله‌مه‌و شۆڕشی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری. جا لێره‌دا دیسان ململانێ ده‌بینین و هه‌وڵی كۆمه‌ڵگه ده‌بینین بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی خۆی و دروستكردنی ئاشتیدا، كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێته قۆناخی Transformation واتا قۆناخی وه‌رچه‌رخان (المرحله الانتقالیه). له‌م قۆناخه‌دا هه‌موو جۆرێك ده‌بینرێت له كۆمه‌ڵگه، وه‌كو ده‌ڵێن له‌وپه‌ڕی راسته‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ و هه‌روه‌ها لیبرالی و پێشكه‌وتنخوازه‌كانیش، ئه‌مجاره ململانێ و هاوسه‌نگیش پێكه‌وه ده‌بینرێن به‌ڵام له سێكته‌ری جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. بۆ نموونه، له‌كاتێكدا كه پرسی ئافره‌ت له لوتكه‌یه‌تی و په‌رله‌مانی كوردستان توانیویه‌تی چه‌ندین یاسا بگۆڕێت، ئه‌م یاسایانه نایه واری جێبه‌جێكردن چونكه هێشتا كه‌لتووری یاسامان لاوازه. هه‌روه‌ها ژن ده‌بینیت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌و به‌شداری ده‌كات له ته‌شریع و یاسادانان، كه‌چی ده‌نگ ده‌دات بۆ مانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی! ئه‌ندام په‌رله‌مانی ژن له دادگا به نیوه شایه‌د له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاساكانمان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعی یه‌ك ئاینه! مرۆڤ ده‌ڵێ ئه‌مه چی حاڵێكه؟ ئه‌دی چۆن ئه‌و ناقس ئه‌قڵه یاسا بۆ من ته‌شریع ده‌كات و به چ ماف و یاسایه‌ك ئه‌م بان و دوو هه‌وایه به‌ڕێوه ده‌چن؟ وه‌ڵام ئه‌وه‌یه: له‌كۆمه‌ڵگه‌ی قۆناخی وه‌رچه‌رخاندا هه‌موو عاجباتیه‌ك ده‌بینرێت.
مه‌گه‌ژن: له‌نێو ئه‌و هه‌موو كێشمه كێش ململانێ ناته‌ندروسته هیوایه‌ك هه‌یه بۆ ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى؟
ئه‌ڤین ئیبراهیم: من ناتوانم بڕیار بده‌م ئێمه له چی قۆناخێكداین، ته‌نیا ده‌توانم بڵێم، ململانێی ئه‌م قۆناخه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر زیندوویی كۆمه‌ڵگه‌و هه‌وڵدانه بۆ ئاشته‌وایی و گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی.
مه‌گه‌ژن: ئایا له چ قۆناغێكى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى داین؟
ئه‌ڤین ئیبراهیم: بێگومان هه‌میشه هیوا هه‌یه‌و بۆ خۆشم گه‌شبینم، به‌ڵام، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بواری كۆمه‌ڵناسیدا كار ده‌كه‌ن له خه‌ڵكی دیكه وردتر ده‌ڕواننه بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه گوتم، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و له‌كۆمه‌ڵگه‌دا له‌سه‌ر ئاستی جیاواز‌و له سێكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز به‌به‌رده‌وامی كاری بۆ ده‌كرێت. ململانێ‌و جه‌نگ ئامڕازی گه‌یشتنن بۆ ئاشته‌وایی. هه‌ر بابه‌تێكیش خرایه به‌رباس خۆی له‌خۆیدا پرسیار دروست ده‌كات و ده‌كه‌وێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و له‌ئه‌نجامیدا شتێكی كۆن ده‌ڕوخێت و نوێیه‌ك بینا ده‌كرێت، له‌نێوان نوێ و كۆنیش چه‌ندین قۆناخی دیكه‌ی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن. نموونه‌كان ئێجگار زۆرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر قسه‌م كرد ته‌نیا دوو نموونه‌ی زۆر به‌رچاو ده‌هێنمه‌وه، یه‌كه‌م، بیست ساڵ پێش ئێستا، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ژنان بڤه بوون، كاتێك كه بابه‌تێك بڤه ده‌بێت و خه‌ڵكانێك سور ده‌بن له‌سه‌ر باسكردنی، ئه‌مه ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات. پاشان باسكردنی بابه‌ته‌كه ئه‌گه‌ر چاره‌شی نه‌كات، به‌ڵكو ته‌نیا ئاساییبوونی باسكردنی ئه‌مه جۆرێكه له ئاشته‌وایی و هاوسه‌نگی. نموونه‌یه‌كی دیكه، بابه‌تی ئاین و ئازادی ئاین و بیروباوه‌ڕ، زیندووبوونه‌وه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتی و گه‌یشتن به‌وه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمی له حكومه‌ته‌وه وه‌رگرن و نوێنه‌ریان هه‌بێت له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ، ئه‌مه بریتیه له گه‌یشتن به ئاشته‌وایی. دوێنێ زه‌رده‌شتیه‌كان ناوی ئاگرپه‌رست و كافریان لێ ده‌نراو خۆێنیان حه‌ڵاڵ ده‌كرا، ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌ك فه‌توا بدات بۆ كوشتن‌یان، مه‌لاكه به‌یاسا سزا ده‌درێت و كۆمه‌ڵگه‌ش لێی قبوڵ ناكات چونكه به گه‌شه‌كردنی هوشیاری خه‌ڵك و كاڵبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لا، جۆره هاوسه‌نگیه‌ك دروست بووه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاو ئازادی خه‌ڵكی.. ئه‌مانه نموونه‌ی به‌رچاوی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تین كه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌رێژه‌یی ده‌بینرێن و وام لێ ده‌كات هه‌میشه گه‌شبین بم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه ململانێ و نه ئاشته‌وایی تاسه‌ر ده‌بن، به‌ڵكو یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و یه‌كتریش دروست ده‌كه‌نه‌وه.