کەمئەندامان نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن
ئه‌نجومه‌نى كۆمه‌ڵە كه‌مئه‌ندامییه‌كانى كوردستان لەهەولێر ئەمڕۆ شەممە ۲ی ئایاری ۲۰۲۰ نامه‌یه‌كى كراوەیان ئاڕاستەى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەکەن و ڕایدەگەیەنن، بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بارودۆخى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌تەکان به هه‌موو چینه‌كانه‌وه له باروودۆخێکى زۆر خراپدان، بۆیە داوادەکەن هەرچی زووە مووچەکانیان دابینبکەن.
ئاوێنه: دەقی نامەکە:
نامه‌یه‌كى كراوه
بۆ به‌ریز / سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
سلاوێكى گه‌رم
به‌ناوى ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌ڵە كه‌مئه‌ندامیه‌كانى كوردستان ده‌مانه‌وێ به به‌ڕێتان ڕابگه‌یه‌نین كه‌وا باروودۆخى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پیداویستى تایبه‌ت به هه‌موو چینه‌كانه‌وه له بارودۆخیكى زۆر خراپ دان به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیانه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م دۆخه هه‌موو كوردستانى گرتۆته‌وه، به‌ڵام خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت جیاوازه له‌گە‌ڵ كه‌سانى ئاسایى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى زۆریان پشت به‌و مووچه‌یه ده‌به‌ستن و هه‌ندیكیان خێزاندارن، چونکە خۆتان ده‌زانن هه‌موو كارێكیان پێناكرى وه زۆربه‌ى زۆرى پێویستى به چاره‌سه‌رو داوو و ده‌رمانه ، هه‌روه‌ها ئێستا کەم ئەندامان و خاوەنپێداویستیە تایبەتەکان له باروودۆخێكى ده‌روونى خراپدان و ناكرێت ژیانیان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت .
پێویسته كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ژیانێكى شایسته‌یان هه‌بێت بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ى بارى جه‌سته‌یى و ده‌روونى . بۆیه لیره‌وه داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین هه‌رچى زووه مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر باروودۆخیان خراپتر نه‌بێت .
ئه‌نجوومه‌نى
كۆمه‌ڵە كه‌مئه‌ندامیه‌كانى كوردستان
هه‌ولێر-2020/5/2
PM:04:18:02/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه