چین ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بە بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست



شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی رەتكردنەوەی داواكاریەكانی ئەمریكا لەلاین چینەوە، بە لێكۆڵینەوەیەكی نێودەوڵەتی دەربارەی دروست بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دیارە پرسەكە زۆر گەورەترە لە ناكۆكی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

بەپێی راپۆرتەكە، وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە، حكومەتی ئەمریكا شكستی هێناوە لە رووبەرووبوونەوەی پەتای كۆرۆناو هەوڵی ئەوە دەدات شكستەكە بخاتە ملی ئەوانی تر.

ئەمە تەنیا زینجیرەیەكە لە هەلمەتێكی بانگەشەیی لەلایەن پەكینەوە دژی هەوڵەكانی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ و سەركردەكانی تر، كە هەوڵی ئەوە دەدەن داوای قەرەبوو لە چین بكەن بەهۆی زیانەكانی پەتاكەوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئوسترالیا بە شێوەیەكی زۆر تایبەت كەوتە بەر رەخنەی چین، چونكە پێشنیاری ناردنی لێكۆڵەری كردووە بۆ وهان، كە تاقیكردنەوە لەسەر شەمشەمە كوێرە ئەنجام دەدرا. 

بەهەمان شێوە، چین وەڵامی تۆمەتەكانی واشنتۆن و بەریتانیا دایەوە، بەوەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆمینیك راب داوای لێكۆڵینەوەیەكی وردی كردووە لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە.

لەو بارەیەوە، جێگری پەیمانگەی ئابووری جیهانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان ئەلیكسەندەر لومانوف دەڵێت: رووبەرووبوونەوەی نێوان ئەمریكا و چین یەكەمجار بەجەنگی بازرگانی دەستیپێكرد و ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتاكەش سروشتی ناكۆكییەكان دەركەوتن و رەحمەتە بەسازشكردنی تاك لایەنەی پەكین چارەسەر بكرێت. 

ئەوەش دەڵێت: بەم شێوەیە، دەبینین جیهانی دوو جەمسەری رووی لەسەر هەلدانە و پێدەچێ لە ناوەراستی یان كۆتایی بیستەكان دروست ببێت.

بەگوێرەی قسەی ناوبراو، چین ناتوانێ قەناعەت بە هەموو جیهان بكات دەربارەی هەلوێستەكەی، هێزی قەناعەت پێكردنی ئەمریكا بە ئاراستەی هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا (ژاپۆن، ئوسترالیا، كوریای باشوور) بەردەوام لە چین بەهێزتر بووە. 

هەر بەقسەی ئەو چاودێرە، لە هەمان كاتدا ژمارەیەكی زۆر وڵاتی تر هەیە هەستی باش لە گوتارەكانی ئەمریكادا بەدی ناكەن، بۆیە كۆمەڵی بەرهەلستكار و دژ یەك دروست دەبن. ئێمە دەبینین جیهانی سبەی دروست دەبێت: یەكیك لە جیهانی جەمسەرەكان لە دەوری ئەمریكا دروست دەبێت، ئەوی تریش وڵاتی چین.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


PM:04:20:02/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌