کونسوڵی گشتی ستیڤ فەیگن لە رێگای ئینتەرنێتەوە گفتوگۆ لەگەڵ رێکخەری سەنتەری میترۆ رەحمان غەریب



کونسوڵی گشتی ستیڤ فەیگن لە رێگای ئینتەرنێتەوە گفتوگۆیەکی دەربارەی بارودۆخی ئازادی میدیا لە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ رێکخەری سەنتەری میترۆ رەحمان غەریب کرد. ھەردووکیان باسیان لە گرنگی پارێزگاریکردن و رێزگرتن و پابەندبوونی دەسەڵات کردەوە بۆ یاسای رۆژنامەنوسی و یاسای دەست گەیشتن بە زانیاری لە #ھەرێمی_کوردستان. ھەردوو یاساکە پێکەوە رێگا بە رۆژنامەنوسەکان دەدەن بۆ دەست گەیشتن بە زانیاری ومافی بڵاوکردنەوە بەبێ ھەبوونی ترسی قەدەغەکردن و بریندارکردن وھەڕەشەلێکردن. ویلایەتە یەکگرتووەکانی #ئەمەریکا بە پابەندی دەمێنێتەوە لە پشتگیریکردنی ئازادی رۆژنامەگەری لە ھەرێمی کوردستان. بۆ برەودان بە کۆمەڵگەیەکی زیاتر شەفاف وخاوەن نوێنەرایەتی, رۆژنامەنوسەکان دەبێت توانیان پێبدرێت بۆ کارکردن بە ئازادی وسەربەخۆیی بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنگیری حیزب وبیروباوەڕیان.ئازادی رۆژنامەگەری یەکێکە لە کۆڵەکە گرنگەکانی ھەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
کونسولێ گشتی ستیڤ فەیگن ب رێکا ئینتەرنێتێ گفتوگویەگ دەربارێ رەوشا ئازادی یا میدیایێ ل ھەرێما کوردستانێ دگەل رێکخەرێ سەنتەرێ میترۆ رەحمان غەریب کر. ھەردووکا گەنگەشە ل سەر پارێزگاریکرن و رێزگرتن و پابەندبونا دەسەلاتێ کر بو یاسایا روژنامەڤانی و یاسایا دەست گەھشتن ب زانیاریان ل ھەرێما کوردستانێ. ھەردوو یاسایا پێکڤە رێک ب روژنامەڤانان دەن بو دەست گەھشتن ب زانیاریان و مافێ بەلاڤکرنێ ب بێ ھەبونا ترسێ ژ قەدەغەکرن و بریندارکرن و ترساندنێ. ویلایەتێن ئێکگرتی یێن ئەمریکا ب پابەندە ب پشتگیریکرنا ئازادی یا روژنامەگەریێ ل ھەرێما کوردستانێ. بو ھاندانا کومەلگەھەکا پتر زەلال و خودان نوینەرایەتی, روژنامەڤانان دڤێت شیان پێ بھێنەدان بو کارکرن ب ئازادی و سەربەخویی و بێ رەچاڤکرنا لایەنگیریا حیزبی و بیروباوەرێن وان. ئازادی یا رۆژنامەگەری ئێکە ژ ستینێن گرنگێن ھەر کومەلگەھەکا دیموکراسی.



PM:04:52:02/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌