خۆشحاڵ بووين



خۆشحاڵ بووين
بە سەردانی لیوا شینە موحسن تەها، دوور لە پۆست و پلەی سەربازی هاوڕێیەكی عەزیزە، هەندێ یادەوەری شەڕی "ئەنصالروالئیسلام" ی (شاخی شنرۆێ)مان باسكرد .
ئەو كات بۆ ئامادەكردنی راپۆرت من بۆ تەلەفزیۆنی ئازادی و سیروانی برام بۆ رۆژنامەی هاوڵاتی، لەوێ بووین.
سیروان فۆتۆی باش و منیش ڤیدیۆی نایابی شەرەكەم دەستكەوت.
بۆ رۆژنامەنوسان ئەو سەردەمەی كوردستان هەواڵ لە قوڕگی شێردا بوو، ئێستا لە كۆنگرەی رۆژنامەنەنوسیدایە.
شەڕی ئەنصار ئیسلام لەكاتی دامەزراندنیانەوە لە ئەیلولی 2001 وە دژ بە یەكێتی هەڵگیرسا ئەو كات ئەوان كۆمەڵی گوندو شارۆچكەیان ناوچەیان كۆنترۆڵكردبوو حوكمێكی لە شێوەی تاڵیبانیان لەو ناوچانە پەیڕەو دەكرد.



PM:05:26:02/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌