دوو مامۆستای کورد،توێژینەوەیەکی زانستی دەربارەی کۆرۆنا لە گۆڤارێکی ئیمپاکت (4.945) بڵاودەکەنەوە





پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و مامۆستا لە زانکۆی راپەڕین و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. هێرش رسوڵ مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، توێژینەوەیەکی زانستی هاوبەشیان دەربارەی (کاریگەریی سۆشیال میدیا لە بڵاوکردنەوە و دروستکردنی ترس و تۆقاندن لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە هەرێمی کوردستان، لە یەکێک لە گۆڤارە ئیمپاکت فاکتەرە هەرە بەرزەکان بڵاوکردەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری (Journal of Medical Internet Research) بڵاوکراوەتەوە، کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (4.945)-ە بەپێی دوایین ریزبەندیی فاکتەری کاریگەری کلاریفەیت.

ئەم ئیمپاکت فاکتەرە تائێستا بەرزترین ئیمپاکت فاکتەرە لەناو توێژینەوە پسپۆڕییەکانی زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان و بەرزترین ئیمپاکت فاکتەریشە لە هەموو پسپۆڕییەکان لە زانکۆی راپەڕین کە تائێستا بڵاوکرابێتەوە.

گۆڤاری (Journal of Medical Internet Research) لەرانکی گۆڤارەکانی دیجیتاڵ تەندروستی و ئینفۆرماتیکسی تەندروستی بەئاست بەرزترین گۆڤار دادەنرێت و لەناو باشترین (26) گۆڤاری بوارەکەدا بە یەکەمین گۆڤار دانراوە و لەچارەکی یەکەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش چوارەمین ئاست بەرزترین گۆڤاری زانستییە و لەچەندین دامەزراوەی زانستی ئیندێکس کراوە، لەوانە سکۆپەس و کلاریفەیت.

هەروەک چۆن توێژینەوەکە بەچەندین دەرەنجامی زانستی گەیشتووە و دەربارەی کاریگەریی سۆشیال میدیا لە دروستکردنی ترس و تۆقاندن لەناو جەماوەر و بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیادا.

توێژینەوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د. هێرش رسوڵ موراد) مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدراوە.
کرتە لەم لینکە بکە بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە

https://www.jmir.org/2020/5/e19556

- knwe


PM:12:49:21/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌