سایتی (روانگەو رەخنە) و هۆڵی رۆشنگەریی شەهید ئازاد هەورامی دەکرێنەوە





وا بڕیارە کاژێر (5)ى ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناوندی رۆشنگەریی چاودێر، مەراسیمی کردنەوەی سایتی (روانگە و رەخنە) و هۆڵی رۆشنگەریی شەهید ئازاد هەورامی بەڕێوەدەچێت.

لەو مەراسیمەدا، مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتیی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر ئامادە دەبێت هاوکات پەیامێکیش بۆ ئامادەبوان دەخاتەڕوو.
لەبارەی سایتە نوێکەشەوە، ژوان ئەحمەد لەسایتی ڕوانگە‌و ڕەخنە بە (گەلاوێژ)ی ڕاگەیاند، وەکو بیرۆکەی سایتەکەیان درێژکراوەی گۆڤاری ڕوانگە‌و ڕەخنەیە، بەڵام لەجیهانی ئەمڕۆدا کە جیهانی میدیای ئەلیکترۆنی و سۆشیال میدیایە.

وتیشی:"پێویستمان بەوەیە، کە هێڵێکی ناوەند هەبێت لەنێوان ئەو سایت و پەیجە سێبەرانەی بێباکانە بێ زانیاری ورد، ڕەخنەی ڕوخێنەردەگرن".
ئەوەشی خستەڕوو، سایتی ڕوانگە و ڕەخنە دەبێتە سایتێکی ڕەخنەیی کە ڕوانگەی هەموو کەسێک دەخاتەڕوو و هەموو دیاردەکان دەخاتە بەر ڕەخنە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەم سایتە ڕەخنەی ڕووخێنەر بێئەوەی بیر لەبەرپرسیارێتی بکاتەوە ناگرێت، هەروەها وابەستەی دەسەڵاتی سیاسی نابێت، بەڵکو لەخزمەتی هەموو کایەکاندا دەبێت بەڕەخنەی بنیاتنەر.

باسی لەئەوەشکرد، ئەم سایتە دەبێتە گۆشەنیگا‌و ڕوانگەی هەموو ئەو نوسرانەی، کە لەم سایتەوە دەیانەوێت ڕوانگەی خۆیان لەبارەی هەموو کایە جیاوازەکانی ژیانەوە بخەنەڕوو.


- galawej



PM:12:10:28/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌