سەبارەت بە چاكسازییەكانی حكومەت





سەنتەری میترۆ لەسەرەتای دەسبەكاربوونی كابینەی 9ی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی لە رێگەی بەیاننامەیەكەوە رایگەیاند

هەردوو یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری و یاسای رۆژنامەگەری و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە، هەنگاوێكی گرنگ دەبێت بە ئاراستەی فراوانكردنی بەشداری هاوڵاتیان‌و میدیاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ بەهێزكردنی پرەنسیپی شەفافیەت‌و لێپرسینەوەو بەره‌نگاربونەوەی دیاردەی گەندەڵی.

میترۆ داوای كرد كۆسپەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنوسی‌ لەگەیشتن بەسەرچاوەی زانیاری لاببرێت، هەموو زانیارییە حكومییەكان لەچوارچێوەی نهێنیدا پۆلێن نەكرێت، بەڵكو بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری كارئاسانی بۆ رۆژنامەنوسان بكرێت، ئەمە بە گرەنتی بەرنامەكەی بەڕێز مەسرور بارزانی دەزانین بۆ بەشداری هاوڵاتیان و میدیا لە پرۆسەی روبەرووبونەوەی گەندەڵی .

وێنەكە: كۆبونەوەیەكی فراوانی میترۆیە بەر لە بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا




PM:04:46:31/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌