بێرێزیكردن بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان بوەستێنن




سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان هەموو جۆرە توندوتیژی رێگریەك بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان رەتدەكاتەوەو داوایش لە حكومەت دەكات كە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجاندەرانی توندوتیژییەكان بكات.

دوێنێ شەو رێكەوتی 5/6/2020 لە شاری كۆیە لەكاتی و لەكاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانی بەشێك لە هاوڵاتیانی ئەو شارە، رێگری لە تیمی كەناڵی NRT دەكرێت و وێنەگرەكەشی برینداردەكرێت.

خالید محمد پەیامنێری كەناڵەكە بە میترۆی وت " لەكاتی روماڵكردنمان بۆ خوپیشاندانی خەڵكی شاری كۆیە، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقە بەسەر خۆپیشاندەران وئێمەشداكراو دواتر هێرشكرایە سەر ئێمە، وێنەگرەكەشم برینداربوو، دواتر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رزگارمانبوو".

سەنتەری میترۆ بۆداكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت هەموو توندوتیژی و رێگریەك بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان رەتدەكینە چونكە پێچەوانەی یاسای كاری رۆژنامەنوسییە و پیویستە لەسەر حكومەت كە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكات كە یاساشكێنی دەكەن و بەردەوام خۆپیشاندان و ناڕەزایەكانی شەقام بۆ تۆڵەكردنەوە لەرۆژنامەنوسان بەكاردەهێنن.

ئەم هێرشە بۆ سەر كەناڵی ئین ئارتی دوای بڵاو بونەوەی پەیامی جێگری سەرۆكی حكومەت هات كە داوایكرد" مامەڵەیەكی شارستانیانە لەگەڵ خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان بكرێت".




AM:12:35:07/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌