رێگری لە تیم و پەیامنێرانی كەناڵەكان دەكرێت




زۆرینەی رەهای پەیامنێرەكانی سلێمانی رێگرییان لێكراوە روماڵی مەراسییمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی بكەن كە بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت.

پرۆژەیەك كە بۆ سلێمانی بێت و رۆژنامەنوسانی ئەو شارە بێبەشبكرێن لە روماڵكردنی ئەو پەڕی سوكایەتی بە ئازادی رۆژنامەنوسی.

سەرۆكی و جێگری سەرۆكی حكومەت و پارێزگای سلێمانی وەزیرەكان هەموو دەزانن ئەو پەیامنێرانە مافی ئامادەبوونیان هەیە لە چالاكییەكی وەك دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیەكی بۆ خزمەتی گشتی، بۆیە هەموو بەشداربووان بەرپرسن لەم پێشێلكارییە نەك تەنها بخرێتە ئەستۆی پرۆتۆكۆلی ئەنجومەنی وەزیران.

سەنتەری میترۆ پشتیوانی ئەو پەیامنێرانە دەكات لە داوای بەشداریان لەو مەراسیمەو هەموو رێگری و جیاكاریەكیش بەرامبەر بە میدیاكاران رەتدەكاتەوەو پێیی وایە رێگری لە رۆژنامەنوسان لە ئامادەبوون لە بۆنەیەكی گشتی كە سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت تیایدا ئامادەن، هەڵكردنی هیمای سەوزە بۆ هەموو دامەزراوەكانی لە پێشێلكردنی یاسای رۆژنامەگەری.




PM:07:39:11/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌