سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: پشێوی سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتوه‌ته‌وه
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ره‌خنه له وڵاتانی زلهێز ده‌گرێت به هۆی هاریكارنه‌بوونیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به بی بی سی وتووه، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا، چین و روسیا هه‌رگیز به‌م جۆره ئاڵۆز نه‌بووه و له ئێستادا له جیهانێكداین كه نه دوو جه‌مسه‌ریه نه ته‌نانه‌ت چه‌ند جه‌مسه‌ری، به‌ڵكوو له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كه‌ین پشێوی و پاشاگه‌ردانیه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كێبڕكێ و ململانێی نێوان زلهێزه‌كان نه‌ك هه‌ر خه‌سارێكه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، به‌ڵكوو زیانی به جیهانیش گه‌یاندووه و داواشی كرد ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رێگه چاره‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه شه‌ڕ و ململانێكان بدۆزێته‌وه.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ره‌خنه‌شی له وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند گرت كه وه‌ك پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هاوكاری وڵاته هه‌ژاره‌كانیان نه‌كردووه.
-radionawa
PM:12:28:19/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه