ژنە چالاکوانێکی رفێنراوی ئەڵمانی لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە ئازاد دەکرێت




وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە هێلا میڤیس، ژنە چالاکوانی ئەڵمانی لە بەغدا رفێنرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوبرا لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە ئازاد کرا.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،  بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێلا میڤیس، ژنە چالاکوانی ئەڵمانیان لە بەغدا ئازادکردوە.

ئەوەش هاتوە، دواتر وردەکاری زیاتری ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و هاوڵاتیان بڵاودەکەنەوە.

هێلا میڤیس لە چەند رۆژی رابردودا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا رفێنرا، ناوبراو لە بوارەکانی کلتور و رۆشنبیریدا کاردەکات و بەڕێوەبەری بەشی کلتورییە لە پەیمانگای "Goethe-Institut Irak"ی ئەڵمانی لە عێراق.

-


PM:06:49:24/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌