دوای ئەوەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەسەر داواکاریی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ سبەینێ دواخرا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئەوەی له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه ئامادەبن.
دەقی بانگهێشتنامەکەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ماڵپەری فەرمی پەرلەمان بڵاوکرایەوە کە تێیدا هاتووە: "سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره له كاتژمێر (11)ـی پێشنیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌مه رێكکه‌وتی 2020/7/27".
کۆبوونەوەکەی سبەینێی پەرلەمان بە هەمان بەرنامەی کار: گفتوگۆکردن لەبارەی سێ پرۆژەیاسا، دەنگدان لەسەر داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار، سۆران عومەر و خوێندنەوەی چەند راپۆرتێکی لیژنەکانی پەرلەمان بەئامادەبوونی چەند وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت.
له لایكی دیكه‌وه ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسێۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ فراكسێۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش ڕێكه‌وتووین كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ن، چونكه ئه‌وان خۆیان داوای دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان كرد.
ئه‌مرۆ وابڕیاربوو په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و هه‌رێم، كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی یه‌كێتی و هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبونه‌وه‌كان كۆبونه‌وه‌كه دواخرا.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بیانووی بۆ به‌شدارینه‌كردنی ئه‌وه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان تاكڕه‌وانه كاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان جێ به‌جێ ده‌كات و نمونه‌ش بۆ ئه‌و تاكڕه‌وییانه سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سۆران عومه‌ر و ناشه‌فافی داهاته‌كانی كوردستانه به‌تایبه‌تی نه‌وت.
ئومێد خۆشناو، ڕاشیگه‌یاند كه "سبه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌مان كارنامه‌وه ئه‌نجامئه‌درێت، هیوادارین فراكسێۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌شیمان نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌شیمان ببێته‌وه هیچ رێگرییه‌ك نییه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌و ئه‌نجام ئه‌درێت، له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌نجامنادرێت ئه‌گه‌ر بێت و نیساب ته‌واو نه‌كات".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، له دوێنێ شه‌وه‌وه
نێچیرڤان بارزانی له‌رێگه‌ی دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه فراكسێنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌سرور بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه، راسته‌وخۆ وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی ئاگاداركردۆته‌وه كه به پیر ئه‌و بانگێشتانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بڕۆن كه‌داوای ئاماده‌بوونی چه‌ند وه‌زیرێكی كردووه.