رۆژنامەیەكی ئەمریكی: بكوژەكانی هیشام هاشمی ئاشكرا بكرێن دۆخی سیاسی عێراق دەتەقێتەوە




لڤین:
رۆژنامەیەكی ئەمریكی رایگەیاند ئەگەر بكوژەكانی هیشام هاشمی ئاشكرا بكرێن دۆخی سیاسی وڵاتەكە بەشێوەیەكی گەورە دەتەقێتەوە.  

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی رایگەیاند، ئەگەر ئەو لایەنەی كە هیشام هاشمی، كوشت دەستنیشان بكرێت، ئەوا دۆخی سیاسی عێراق دەتەقێتەوە.

ئەوەشی راگەیاندوە، كوشتنی ئەو راوێژكارە راوێژكارەكانی سەرۆكی حكومەتی عێراقی تووشی سەرسووڕمان كردووە بەهۆی ئەوەی هیشام هاشمی كەسێكی نزیك بوو لە سەرۆك وەزیرانی عێراق. 

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، راوێژكارو هاوپەیمانە سیاسییەكان دەڵێن: ئەگەر ئەو لایەنە دەستنیشان بكرێت كە فەرمانی كردووە هاشمی تیرۆر بكرێت، ئەوا لەوانەیە دۆخی سیاسی وڵاتەكە بەشێوەیەكی گەورە بتەقێتەوە.




PM:01:10:26/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌