ووداو دیجیتاڵ
راوێژکارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و خوشکی گولیزار رەشید سندی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، جیهان رەشید سندی ئەمڕۆ دەوامی ئاسایی خۆیی کردووە و پاشنیوەڕۆ بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکردووە.
هەر لەو بارەیەوە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی جیهان سندی کرد.
هاوکات گولیزار رەشید سندی، خوشکی جیهان لەکاتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەکەی پێگەیشتووە و بەو هۆیەوە کۆبوونەوەکە بۆ نزیکەی کاژێرێک راگیراوە.