دو گەنجی خەڵکی سلێمانی سەردانی هەولێر دەکەن و پلازمای خوێن دەبەخشن




دوای بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بۆ بەخشینی پلازمای خوێن دو گەنجی خەڵکی سلێمانی سەردانی هەولێر پایتەختیان کرد و پلازمای خوێنیان بەخشی.

ئارام عوسمان، ئەو گەنجەی سەردانی هەولێری کردو پلازمای خوێنی بەخشی بەخەندان-ی راگەیاند، "لەگەڵ ئاوات عەبدلقادر هاتوین پلازما ببەخشین لەهەولێر، ئەمڕۆش لە شاری سلێمانیەوە هاتوین بۆ  شاری هەولێر".

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی هەرێمی کوردستان دۆخی سلێمانی لەبڵاوبونەوەی کۆرۆنا ئێستا كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام دۆخەكە لە هەولێر "ناجێگیرە" و ژمارەی توشبوانی هەولێر هەر لە زیادبوندان.

"هاتوین لێرە پلازما ببەخشین، جگە لەوەش ئامانجمان نەهێشتنی شارچێتی و دروستكردنی خۆشەویستیی زیاتر لە نێوان خەڵکی هەولێر و سلێمانی"

ئارام عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد، "هاتوین لێرە پلازما ببەخشین، جگە لەوەش ئامانجمان نەهێشتنی شارچێتی و دروستكردنی خۆشەویستیی زیاتر لە نێوان خەڵکی هەولێر و سلێمانی".

"ئەو دو گەنجەی شاری سلێمانی ئەمڕۆ لە سەنتەری خوێنی هەولێر پلازمای خوێنیان بەخشی"


هاوکات سیروان تۆفیق، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەخشینی پلازمای خوێن بەخەندان-ی راگەیاند، ئەو دو گەنجەی شاری سلێمانی ئەمڕۆ لە سەنتەری خوێنی هەولێر پلازمای خوێنیان بەخشی.


ئەوەشی خستەڕو، دەیانەوێت لەڕێگای پرۆژەیەك لە نێوان سەرجەم شارو شارۆچكەكانی دیكەی  هەرێم بەخشینی پلازما ڕێک بخەن و بەپێی پێویستی شارەکان پلازما ببەخشن.

-xendan


PM:02:04:05/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌