ده‌قی شانۆییه‌كه ده‌قێكی ڕیالیزمییه و باس له‌كۆمه‌ڵێك هاوڕێ ده‌كات كه ماوه‌ی 25 ساڵه هاوڕێی یه‌كن و شه‌وێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا بڕیارده‌ده‌ن یارییه‌كی مه‌ترسیدار بكه‌ن...
ده‌قی شانۆییه‌كه له‌لایه‌ن (پاولۆ جینۆڤێسی)یه‌وه نوسراوه، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی (ڕێژه‌ن جه‌مال)ه و به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌م ئه‌كته‌رانه (كاردۆ عه‌زیز، زمناكۆ كه‌ریم، سوزان باباعه‌لی، ئاكام تاهیر، ئاكۆ عه‌زیز، نوا غه‌فار و ڕاژان ڕزگار)ه.
ماوه‌ی سێ مانگە پڕۆڤه‌كردن له‌و پڕۆژه نوێیه‌دا ده‌ستیپێكردووه، ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ندروستیی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی نه‌بێته ڕێگر، ئه‌وا له‌م مانگەدا به‌ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان نمایشده‌كه‌ین، بەوەش نمایشە نوێیەکەی کۆڕی شانۆی با دەبێتە یەکەم نمایشی دوای کۆرۆنا و وەستانی کارە ھونەرییەکان لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا
ڕوبار خالید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه