سەردانی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران




بەیانی ئەمرۆ سەردانی مەكۆی سەرەكی (بزوتنەوەی گۆران)مان كرد، سوپاس بۆ پێشوازی گەرمی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران بەرێز عومەری سەید عەلی و مامۆستا جەلال جەوهەرو هاوكارانمان لە ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆران.
لەم دیدارەدا تیشكمان خستە سەر بارودۆخی گشتی و بەتایبەتیش پەیوەندیدار بە ژینگەی كاری رۆژنامەنوسی و ئازادی رادەربڕین و بەر تەسكردنەوەیان و دەسگیركردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی مەدەنی و جەدەلی دوو هەفتەی رابردوو سەبارەت بە (پێشنیازی پرۆژە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی).
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران پشتیوانی خۆی و بزوتنەوەكەی بۆ هەر هەوڵ و فشارێك دەربڕی كە بە ئاڕاستەی چەسپاندنی سەروەری یاسا و جێبەجێكردنی یاساكانی تایبەت بە رۆژنامەگەری دەستەبەری زانیاری كە بە شێوەیەكی مەدەنی رێكدەخرێن.
لە میانەی دیدارەكەدا كە زیاتر كە لە كاتژمێرێكی خایاند، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران جەختی لەوە كردەوە كە كە داخوازییە مەدەنییەكان بۆ پاراستنی ئازادییەكان بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بە پیشەی كاری رۆژنامەوانی، هەروەها داخوازییەكان بۆ ریفۆرم لە جەوهەری بەرنامەی بزوتنەوەی گۆراندایەو خەباتی بۆ دەكەین. داوایكرد كۆمەڵگەی مەدەنی بە شێوەیەكی كارا و بە خوڵقاندنی ئامرازی نوێی خەباتی مەدەنی رۆڵی كاریگەر ببینن.
سەبارەت بە گفتوگۆی رۆژانی رابردوو بۆ پرۆژە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی، باسمان لە هەمئاهەنگی سەرۆك و هەندێ لە ئەندامانی فراكسیۆن و هەروەها میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆران كرد كە فاكتەرێكی باش بوون بۆ رەتكردنەوەی پرۆژە یاساكە بەم شێوەیەی ئێستای.
مامۆستا جەلال جەوهەر بەشێكی دیدارەكەی بە راو بۆچوونی خۆی لە لایەك و بزوتنەوەی گۆران لە لایەكی تر، دەوڵەمەند كرد.



PM:05:33:20/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌