حوکمى کۆتایى بۆ بکوژانى جه‌مال خاشقچى ده‌رچوو
وته‌بێژی فه‌رمیی داواکاری گشتیی سعودیه رایگه‌یاند" تۆمه‌تبارانی روداوی کوشتنی جه‌مال خاشقچی 124 ساڵ سزای زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا".
وته‌بێژی داگای تاوانه‌کان به ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه‌ی راگه‌یاند:" دادگا له دۆسیه‌ی کوژرانی رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچیدا بڕیاریدا و سزای زیندانیی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ به‌سه‌ر پێنج تاوانباردا سه‌پاند و سێ تاوانباری دیکه‌ش به 10 ساڵ زیندانی و دوو تاوانباریش به حه‌وت ساڵ زیندانی حکومدراون".
جه‌مال خاشقچی له ساڵی 1958 له شاری مه‌دینه‌ی سعودییه له‌دایکبووه و چه‌ندین پۆستی له ده‌زگا ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانییه‌کانی سعودییه‌دا وه‌رگرتووه.
له‌نێوان ساڵانی 1987 بۆ 1990 رووماڵی رووداوه‌کانی ئه‌فغانستان و جه‌زائیر و کوه‌یت و سودان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی کردووه.
به‌هۆی راپۆرت و نوسینه ڕه‌خنه‌ییه‌کانییه‌وه له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودییه، ناچاربووه بچێته ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و له‌وێ بمێنێته‌وه.
خاشقچی، نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و هاووڵاتیی سعودیه له ئه‌ستانبوڵ له رۆژی 2ی 10ی 2018 ون بوو و دواتر له رۆژی شه‌ممه 6ی 10ی 2018، ئاژانسی (رۆیته‌رز) له زاری ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی تورکیا بڵاوی کرده‌وه، که خاشقجی له‌ناو کونسوڵخانه‌ی سعودیه کوژراوه‌و دواتر کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی لێکه‌وته‌وه.
-hawlati
PM:04:55:08/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 580
جار خوێنراوه‌ته‌وه