سەردانی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی
PM:12:51:22/09/2020

ئەمرۆ لەگەڵ بەڕێز دادوەر جاسم جزا‌ء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی باسمان لە كۆمەڵێك پرسی یاسایی تایبەت بە كەیسەكانی رۆژنامەنوسان لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان، كرد بە تایبەتیش لە ناوچەكانی سلێمانی.
باسمان لە گرفتەكانی بەردەم میدیكاران كرد لە لەوانەش پەنابردنی دادگاكانمان بۆ یاساكانی سزادانی عێراقی، تیرۆر، خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان،لە كەیسەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە, توقیف کردن (ڕاگرتن)ى رۆژنامەنوسان بۆ چەند رۆژی بە پێیی ئەو یاسایانە.
دادوەر (جاسم جزا‌‌ء جافر )جەختی لەسەر گرنگی هۆشیاری یاسایی كرد بۆ میدیاكاران گرنگی رەنگدانەوەی ئەو هۆشیارییە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.
هەوەها جەنابی دادوەر ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوكاری لە دروستكردنی پردی گفتوگۆی نێوان دامەزراوەكەیان و میدیاكاران بە ئامانجی دەوڵەمەندكردنی رۆشنبیری یاسایی لە نێو رۆژنامەنوساندا.
سوپاس بۆ پێشوازی گەرمی جەنابی دادوەرو ئامادەیی بۆ هەمئاهەنگی لە نێوان دامەزراوەی دادوەری و میدیاكاران و دامەزراوەكانیان بە ئامانجی سەروەربوونی یاسا.