بنەماڵەی هێرش سەنگەری: با به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گه‌رمیان ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه
بنه‌ماڵه‌ی هێرش سه‌نگه‌ری دوای گیانله‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌یان به ڤایرۆسی كۆرۆنا رونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاندوه كه بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان پێی وتون "نە ئۆكسجینتان پێدەدەم نە ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتنیش دەنێرم بۆ ماڵتان"، داواش ده‌كه‌ن ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
رونكردنه‌وه‌كه به‌ناوی خانه‌واده‌ی لاله حه‌مه سه‌نگه‌ری، باوكی هێرش سه‌نگه‌ری رۆژنامه‌نوس بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له "كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی" ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌رامبه‌ر به‌هاناوه‌چونی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندوستیی گه‌رمیان ده‌كات بۆ رزگاركردنی گیانی باوكیان كه پێشتر به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه، هاوكات رزگاركردنی گیانی هێرش سه‌نگه‌ری كه ئه‌مڕۆ به هه‌مان نه‌خۆشی گیانی سپارد.
له به‌شێكی رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه كه په‌یوه‌ندییان به د. سیروان، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گه‌رمیانه‌وه كردوه و پێیان راگه‌یاندوه كه هێرش سه‌نگه‌ری ته‌نگه‌نه‌فه‌سه و پێویستی به ئۆكسجینه، به‌ڵام وه‌ك رونكردنه‌وه‌كه ده‌ڵێت، وه‌ڵامی د.سیروان ئه‌وه بووه كه "نە ئۆکسجین ئەدەم و نە کەس ئەنێرم بۆ ماڵەوە بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشەکەتان و نە اسعافیشتان پێئەدەم بۆ گواستنەوەی نەخۆشەکەتان بۆ سلێمانی".
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا خانه‌واده‌كه ده‌ڵێن "بەهیچ شێوەیەک قەبوڵی ناکەین خەڵکانێک ماڵی حکومەت بە میزاج بەکاربێنن بۆ نیاز و مەرامی شەخسی و ده‌بێت د.سیروان ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و ڕێگانادەین بچێتە سەرکارەکەی و دەرگای ژوورەکەی لێدادەخەین".
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، ھێرش سەنگەریی رۆژنامەنووس و په‌یامنێری پێشووی کەناڵی کەی ئێن ئێن، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای کەلار گیانی لەدەستدا.
هێرش سەنگەری، ماوەی 12 رۆژە لە سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، سێ رۆژ پێش ئێستا کەس و کارەکەی هێناویانەتەوە بۆ گەرمیان، دوێنێ دوا نیوەڕۆ تەندروستی تێکچووە داخلی نەخۆشخانەی قەڵاکراوە و به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ستدا.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
ڕونکردنەوەیەک لەخانەوادەی لالەحەمەسەنگەرییەوە سەبارەت بەگیان لەدەستدانی هێرش سەنگەری و کەمتەرخەمیەکانی تەندروستی گەرمیان
بەداخەوە ئەمڕۆ جوانەمەرگەی کوڕمان لەتەمەنی٣٧ ساڵیدا بەجێیهێشتین و بۆئەبەد کەلار و گەرمیانی چۆڵکرد،ئەم کۆچەی هێرش بۆ ئێمەی کەسوکار کەمەرشکێن و بەئازارە بۆ وەسەتی اعلامی ئەم ناوچەیەش کەلێن وبۆشایی پڕنەکراوەیە، بەپێویستی دەزانین بەڕوون و ڕەوانی قسەی خۆمان لەسەر کەمتەرخەمییەکانی سێکتەری تەندروستی بنووسین و مەرجی خۆشمان بخەینەڕووخۆئەگەر مەرجەکانمان قەبوڵ نەکرێت ئەوا ڕێگا نادەین ئەو کابرایە لەسلێمانییەوە بێتە گەرمیانی لانکەی ئەنفال و شەهیدان و قوربانیدان و باکی بە لەناوبردنی ژیانی خەڵکەکەی نەبێت و خەڵکی بەشمەینەتی ئەم ناوچەیە بەبەرچاویانەوە ڕۆڵەکانیان ببنە قوربانی بەڕێوەبردن و بڕیاری سەقەتی بەرپرسانی ئەو سێکتەرە.
لەبەرواری ١٠ی ٦ی ٢٠٢٠ باوکمان کۆچی دوایی کرد
ئەوپیاوەی کە تا ژیانئاواییکردئامادە نەبوو وەک خەڵکی دیکە ملی ڕێگای هەندەران بگرێتەبەر بۆ چارەسەر ئامادەنەبوو ماندوێتییەکانی ماڵەوە بگۆڕێتەوە بە منەت و شاباشی ئەم و ئەو، باوکم تا ژیا لەسەردەمی پێشمەرگایەتی و شاخەوە تەنگە نەفەس بوو هەر بەو شێوەیەش مایەو تا مرد بەئاوازی دەنگی هەناسە تەنگیەکەیەوە ڕۆژمان ئەکردەوە.
ئەفسووس لەکۆتا ساتەکانی ژیانیدا هانامان بردە بەر نەخۆشخانەی کەلار کە مەنزومەیەکی مونتەسیبی تەندروستی گەرمیانە، کەچی لەو کاتەدا ئامادەیی ئەوەمان نەبینی بوتڵێکی ئوکسجین بنێرنە ماڵەوەبۆی ئاخری تا بوتڵەکەمان بە هەزار تەکلیف گەیاند باوکم وەفاتیکرد.
بەداخەوەئەمڕۆ ٦ی١٠ کاکە هێرشی کوڕمان بەهەمان تراژیدیا دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوت، جێی باسە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە دوای ئەوەی ٢ جار پەیوەندیمان پێوەکرد جەنابی د سیروانی مدیری صحەی گەرمیان تەلەفۆنەکەی هەڵنەگرتین.
پاشان ٥ی ئەم مانگە واتە ٣ڕۆژدوای ئەو بەروارە جارێکی‌تر پەیوەندیمان پێوەکرد و تەلەفۆنەکەی هەڵگرت و پێمان ڕاگەیاند کە ئیمە کوڕی لالەحەمە سەنگەرین هێرشی برامان تەنگە نەفەسە پێویستمان بە ئۆکسجین و ئەمبوڵانسە کەچی جەنابیان بە ٢دێڕ وەڵامیان داینەوە بەم جۆرە من نە ئۆکسجین ئەدەم وە نەکەس ئەنێرم بۆ ماڵەوە بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشەکەتان وە نە اسعافیشتان پێئەدەم بۆ گواستنەوەی نەخۆشەکەتان بۆ سلێمانی>
لەوێدا ڕەنجبێوەری نیشتیمانپەروەران و تێکۆشەرانمان کەوتەوە بیر
ئەم دەنگەی سیروانی تەندروستی هەتا ئیستاش لە گوێماندا ئەزرینگێتەوەو گیان لەدەستدانی هێرش سەنگەری ئەهێنێتەوە پێش چاومان.
لەکۆتاییدا داوادەکەین ئەو بێحورمەتییەی بەرامبەر هاووڵاتیانی گەرمیان وکەسوکاری قوربانیان و پێشمەرگە دێرینەکان ڕابگیرێت
گەرنا بەهیچ شێوەیەک قەبوڵی ناکەین خەڵکانێک ماڵی حکومەت بە میزاج بەکاربێنن بۆ نیاز و مەرامی شەخسی، تکایە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا با سیروان دەست لەکاربکێشێتەوەو بڕواتەوە بۆ شارەکەی خۆی یان وەکو ووتمان ڕێگانادەین بچێتە سەرکارەکەی و دەرگای ژوورەکەی لێدادەخەین.
خانەوادەی لالەحەمە سەنگەری
AM:10:31:07/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه