دای ئەسمەر کۆچی دوایی کرد




ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، دای ئەسمەر، مجێوری کانیا سپی  لە پەرستگای لالش لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

حسێن حاجی باعەدری، نووسەر و شارەزای ئایینی ئێزدیەکان لە ناحیەی باعەردێ بە وێستگەنیوزی راگەیاند:" ھەر منداڵێکی ئێزدی لە دایک ببێت لە بەر دەرگای کانیا سپی ئاوی کانیەکە بەسەریدا دەکرێت و مۆری دەکرێت".

وتیشی:" پێویستە پیاوی ئێزدی بەو ئاوە حەلال بکرێت، ئەگەر ئێزدیەک لە ئەمریکا بێت و نەیتوانێت خۆی بگەیەنێتە پەرستاگای لالش ماڵباتەکەیان ئاوی کانیەکە بوویان دەبەن".

وتیشی:" ھەر رزگارکراوێکی دەستی داعش یەکەم جار دەبرێتە پەرستگای لالبش لەو کاتە دای ئەسمەر ئاوی کانیەکە بە سەریاندا دەکرد و نزا خێریان بو دەکرد".

ئەسمەر ئیسماعیل موراد، ناسراو بە دای ئەسمەر لە ساڵی ١٩٤٧ لە دایک بووە و نزیکەی ٢٣ ساڵە مجێوری کانیا سپی بووە لە پەرستگای لالەشی کوردانی ئێزدی و منداڵ و پیاو کچە رزگارکراوەکانی دەستی داعش بە ئاوە مۆریان دەکرد.














AM:10:34:07/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌