دەیڤد کۆپلی, جێگری یاردەدەری وەزیری دەرەوەیئەمەریکا سەردانی ھەولێر دەکات




دەیڤد کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەیئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ژمارەیەک خاوەنکار و ژووری بازرگانی ئەمەریکی لەھەولێرکۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردنی ژینگەی بازرگانی و دەرفەتی وەبەرھێنانی نێودەوڵەتی لە عێراقو ھەرێمی کوردستانی عێراق.

دەیڤد کۆپلی جەختی کردەوە کە ویلایەتەکردتووەکانیئەمەریکا خوازیارە وەبەرھێنان بۆ عێراق بھێنێت، بەڵام .توانای ئەنجامدانی ئەوکارە کاریگەرە بەدۆخی ئەمنی و گەندەڵیەوە

کونسوڵی گشتی ڕۆب واڵەرو سەرۆکی ژووری بازرگانیئەمەریکی-لەھەرێمی کوردستان دوری ئەبوزەید و ڕاوێژکاری پەیوەندیە ئابوریەکان لە وەزارەتیبازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری .ھەشت کۆمپانیاو خاوەنکار ھاوڕێیەتی بەڕێزدەیڤد کۆپلی یان دەکرد

کۆپڵی بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە بۆ" پتەوکردنی پەیوندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان،بەتایبەتی لە کەرتی بازرگانی"

بەڕێز دەیڤد کۆپڵی لە میانی سەردانەکەیبۆ ھەولێر ژمارەیەک کۆبوونەوەی تری ئەنجامدا ، لە ناویشیاندا کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردایەتیسیاسی لە ھەرێمی کوردستاندا.

دەیڤد کۆپڵی و کونسوڵی گشی ڕۆب واڵەر ڕایانگەیاندویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانی کردنی ھەمەجۆرکردنی ئابوری ھەرێمیکوردستان و عێراق. کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر کاری لەگەڵ ژمارەیەک ڕێکخراویئەمەریکی کردووە، لەناویاندا ژووری بازرگانی ئەمەریکی-لەھەرێمی کوردستان و ئەنجومەنیبازرگانی ئەمەریکاو ھەرێمی کوردستان بۆ ھێنانی ژمارەیەکی زۆر شاندی بازرگانی ئەمەریکیبۆ ھەرێمی کوردستان لەپێناو ناساندندن وخستنەڕووی دەرفەتدا، کە دەرەنجامەکەی بریتیبووە لە کردنەوەی لقی چەندان مارکەی ئەمەریکی و دانانی نوسینگەی فرۆشتن لە ھەرێمی کوردستانیعێراق.

دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانمکوڕە لەسەر دۆزینەوەی وەبەرھێنەرانی ئەمەریکی بۆ جێبەجێکردنی سەدان پڕۆژەی وەبەرھێنانلەھەرێمی کوردستاندا، کە ھەندێکیان پڕۆژەی ستراتیژین، بەگوێرەی ژووری بازرگانی ئەمەریکیلەھەرێمی کوردستاندا. حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کەوا پشتیوانی وەبەرھێنەرانیئەمەریکی دەکات لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.

یەکێک لە ئارمانجەکانی ژووری بازرگانی ئەمەریکیلەھەرێمی کوردستان بوونە بە پردی پەیوەندی لەنێوان بازرگانانی ئەمەریکی و ھاوشانەکانیانلە ھەرێمی کوردستان.

باربرا ئابێڵ، بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیئەمەریکی لەھەرێمی کوردستان گوتی "ئێمە لێرەین وەک سەرچاوەیەکی دڵنیایی بۆ بازرگانانیئەمەریکی" ھەروەھا گوتی "ئەگەر وەڵامەکانیش نەزانین، پەیوەندیمان ھەیە بۆدۆزینەوەی وەڵامەکان... ئێمە پردی پەیوەندی لە نێوان حکومەتی ئەمەریکی و ڕابەرانی خاوەنکاروبازرگان لەھەرێمی کوردستان دروست دەکەین. لەڕێی بەیەکەوە گرێدانی نوێنەرانی بازرگانی  لەئابوری ھەمەلایەنی ھەرێمی کوردستان دەتوانین پشتیوانیئابووریەکی لەسەرپێی خۆی وەستاە بکەین."



PM:12:08:08/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌