6 مەترسیدارترین شوێن بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان کرا




SNN

سەنتەری کۆنتڕۆڵی نەخۆشییە گوازراوەکان و بەرگری ئەمریکا ناسراو بە (CDC) شەش شوێنی گشتی مەترسیدار ئاشکرا دەکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیاندا بەربڵاوە.

بە شێوەیەکی گشتی (CDC) توێژینەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک تووشبوو کردووە کە دواین جار سەردانی چ شوێنێکیان کردووە، زۆربەی ئەوانەی کە پرسیاریان لێکراوە ئاماژەیان بە چەند شوێنێک کردووە کە برتییە لە 6 شوێن ( چێشتخانە، ئۆفیس، سەرتاشخانە و ساڵۆنەکان، هۆڵێ لەشجوانی، یانەی شەوان، پەرستگا و شوێنە ئاینییەکان).

لە %45 تووشبوواکانی ئەمریکا لە هەفتەک پێش تووشبوونیان سەردانی یەکێک لەم شوێنانەیان کردووە، بەڵام چێشتخانەکان لە پلەی یەکەمدا دێت کە زۆرترین هاووڵاتییان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە، پاشان ئۆفیسی کارکردن، پاشان سالۆن و سەرتاشخانەکان و ئەوانەی دیکە.

بۆیە سەنتەرەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات تا دەتوانن بە کەمترین شێوەی سەردانی چێشتخانەکان بکەن و گەر سەردانیشیان کرد با تەواوی رێکارە تەندروستییەکان بگرنە بەر.


PM:02:45:08/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌