AFP:ڕۆژنامهنوسانى ههرێم ڕوبهڕوى چارهنوسێكى نادیار دهبنهوه
شارپرێس:
ئاژانسى هەواڵى فهرهنسا ئاماژهى بهدۆخى چالاكانى مهدهنىو ڕۆژنامهنوسان لهههرێمى كوردستان كردوهو تهئكیدیكردهوه، "ڕوبهڕوى چارهنوسێكى نادیار دهبنهوه"، دهشڵێت:"بەشێک لەچالاکان دوای دوو مانگ لەبەشداریکردنیان لەخۆپیشاندانەکان، دەستگیردەکرێن".
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەڕاپۆرتێکدا باسی لەدۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەریو مەترسیی سەر ژیانی ڕۆژنامەگەری لەهەرێمی کوردستان کردوە، جەختیکردۆتەوە، ڕۆژنامەنوسو چالاکانی خۆپیشاندانەکان لەو هەرێمە ڕوبەڕوی مەترسی دەبنەوە، بەشێوەیەک بەشێک لەچالاکان دوای دوو مانگ لەبەشداریکردنیان لەخۆپیشاندانەکان دەستگیردەکرێن.
ئاژانسەکە لەڕاپۆرتەکەیدا باسی ڕفاندنی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی کردوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەولێرەوە ڕفێنراوەو هێشتا چارەنوسی نادیارە.
لەبەشێکی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسە فەڕەنسییەکەدا قسەی چالاکانی کورد گواستراوهتهوه کە ئاماژەیان بەوەکردوە، شێروان شێروانی خاوەنی رۆژنامەی "باشوور" کە بەوە بەناوبانگ بوو لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی لەبابەتەکانی گەندەڵی لەهەرێم دەکرد، لەم چەند ڕۆژەی رابردودا بەشێوەیەکی نایاساییو بێ بونی فەرمانی دادوەر لەماڵەکەی خۆی بەرەو شوێنێکی نادیار براوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤ لەهەرێم لەبارەی چارەنوسی ئەو چالاکانە نیگەرانن کە دوو مانگ لەمەوبەر بەشداریان لەخۆپیشاندانی ئاشتیانە لەپارێزگای دهۆک کردووەو تێیدا تەنیا بەشێوەیەکی شارستانیانە داوای خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانیان کردوە.
PM:03:05:10/10/2020
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه