کونسوڵی گشتی ڕۆب واڵەر سەردانی دھۆکدەکات




 ڕێکەوتی١٢ ی تشرینی یەکەم کونسوڵی گشتی ڕۆب واڵەر سەردانی پارێزگای دھۆکی کرد. لەگەڵ پارێزگاریدھۆک عەلی تەتەر کۆبووەوە و گفتوگۆی دۆخی سیاسیی و ئابووری پارێزگاکە و ھەرەوھا بەرنامەیگەشەپێدانی داھاتوویان کرد. کونسوڵی گشتی سوپاسی پارێزگای دھۆکی کرد بۆ لەخۆگرتنیھەزاران ئاوارەو پەنابەر لە ماوەی شەڕی دژ بە داعش و، ستایشی پێکەوەژیانی ئاشتیانەیکرد لە نێوان گروپە ئاینی و ئیتنیەکانداو ھەرەوەھا تیشکی خستەسەر گرنگی ئازادی ڕاگەیاندنو ڕادەربڕین. کونسوڵی گشتی و پارێزگار ھەروەھا گفتوگۆی دۆخی ھەنوکەی تایبەت بە پەتایکۆرۆناشیان کرد.


 لە میانی سەردانەکەی بۆ دھۆک،کونسوڵی گشتی ھاوڕێیەتی نوێنەرانی پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان وئاژانسی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و ھەروەھا وەزیری تەندروستی دکتۆرسامان بەرزنجی و پارێزگار عەلی تەتەری کرد لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یەکەی تازەدروستکراوی تایبەت بە جیاکردنەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا. یەکە ٢٠ قەرەوێڵەییەکەی تایبەتبەکۆرۆنا بۆ لەخۆگرتنی حالەتە زۆر سەختەکانی نەخۆشانی کۆرۆنا دیزاین کراوەو لەداھاتوشدا بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازانە بەکاردێت کە نەخۆشیەکانی تری سیەکانیانھەیە. یەکەکە لەلایەن پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دروست کراوەوپارەکەشی لەلایەن ئاژانسی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتیەوە دابین کراوە.


 کونسوڵی گشتی ھەرەوھا سەردانیزانکۆی ئەمەریکی لە کوردستانی کردو لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکە دکتۆر ڕانداڵ ڕۆدس کۆ بووەوە.کونسوڵی گشتی مینحەیەکی بە بڕی ٤ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بەمەبەستی پشتیوانیکردنیستایلی خوێندنی باڵای ئەمەریکی بۆ زانکۆکە ڕاگەیاند کە دەیان زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانیلۆکاڵی دابین دەکات و پشتیوانی دەستپێشخەریەکانی تایبەت بە متمانە وەرگرتنی زانکۆکەوھەرەوھا پەیوەندی دوور مەودا لە نێوان زانکۆی ئەمەریکی لە کوردستان و شەش زانکۆیئاست بەرزی ئەمەریکی دادەمەزرێنێت. دواتر، کونسوڵی گشتی و دکتۆر ڕۆدس میزگردێکیانلەگەڵ گروپێک خوێندکاری زانکۆکە ڕێکخست.


 کونسوڵی گشتی گەشتەکەی دھۆکیبە سەردانێکی کورت بۆ ئەشکەوتی چوارەستین کۆتایی پێھێنا، کە لەلایەن بەڕێوەبەری مۆزەخانەینیشتمانی  دھۆکەوە،  دکتۆر حەسەن ئەحمەد قاسم، ڕێنوێنی کرا


PM:01:25:13/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌