دەستەی مافی مرۆڤ لەسەر هەڵكوتانە سەر دەرمانخانەكەی هەولێر هاتە دەنگ




دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، هەڵكوتانە سەر دەرمانخانەیەك بەچەكەوە لەلایەن دوو كەس، دەرەنجامی ئەو بابەتەیە كە پێشتر ئاماژەیان پێكردووە بەوەی تائێستاش چەك لەدەست هاوڵاتییە و چەكی بێ مۆڵەت كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەوێستگە نیوزی راگەیاند، بڵاوبوونەوە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و تیایدا دەردەكەوێت دوو كەس كە جلی مەدەنییان لەبەردایە و یەكێكیان بەچەك هەڵدەكوتنە سەر دەرمانخانەیەك لەشاری هەولێر و سوكایەتی بەخاوەنی دەرمانخانەكە دەكەن و لێی دەدەن، ناڕەزایی زۆری لەسەر دروستبووە.

گۆمەشینی روونیكردەوە، ئەم رووداوە دەرەنجامی ئەو بابەتەیە كە پێشتر ئاماژەیان پێكردووە بەوەی تائێستاش چەك لەدەست هاوڵاتییە و چەكی بێ مۆڵەت كۆنتڕۆڵ نەكراوە، ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە، بۆیە هەر كاتێك كێشەیەكی بچوكیش هەبێت هاوڵاتیان پەنا بۆ چەك دەبەن.
 
لەو گرتە ڤیۆیۆییەدا دەردەكەوێت كە ماوەكەی 1.38 خولەكە لەسەرەتادا دەردەكەوێت كەسێك بەچەكی كڵاشینكۆف خۆی بەو دەرمانخانەیەدا دەكات و دوو كەسی دیكە دێنە دەرەوە، پاشان ئەو كەسە لەیەكێك لەپزیشكەكان دەدات، دواتر كەسێكی دیكەی مەدەنیش دێتە ژوورەوە و بەهەمانشێوە لە پزیشكەكان دەدات، دوایی بەشێك لەكەلوپەلی دەرمانخانەكە دەشێوێنن و دەڕۆن.


PM:04:44:15/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌