هاوڵاتى
ژنێکى کورد ئه‌مڕۆ وه‌کو باڵیۆزى عێراق له‌سویسرا ده‌ستبه‌کاربوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته‌ش پێشوازى لێ‌کرا.
شه‌مام شه‌وقى ژنه دیپلۆمتکارى کورد و خه‌ڵکى سلێمانییه، ئه‌مڕۆ نوسراوى ده‌رچوونى به باڵیۆزبوونى پێشکه‌شى سیمۆنیتا سوماروگا سه‌رۆکى سویسرا کرد.
باڵیۆزنى نوێى عێراق له‌سویسرا له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، له‌مه‌راسیمێکى تایبه‌تدا به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه ئه‌مڕۆ نوسراوى باڵیۆزبوونى پێشکه‌شى سه‌رۆکى سویسراکردووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: سڵاوى سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌رهه‌م ساڵحى گه‌یاندووه‌ته سیمۆنیتا سومارۆگا.
هاوکات، باڵیۆزى نوێى عێراق له‌سویسرا ئه‌وه‌شى وتووه، باسى رۆڵى گرنگى سویسرامان کردووه له رووى ئاسایش و ئاشتى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.