پرسی ئاشتی، ڕۆڵ و پێگەی ژنان تیایدا




لە ماوەی ٢٥ تا ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠
یانەی ژنانی ڕاگەیاندنی عیراق، بە هاوكاری دەستەی ژنانی عیراق سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان وسندووقی ئاشتی و كاری مرۆڤایەتی ژنان، لە سلێمانی، وۆركشۆپێك بۆ كۆمەڵێ ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مەدەنی وداكۆكیكارانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە (میكانیزمی ئاگاداركردنەوەی پێش وەختە و ڕۆڵی ژنان لە بنیاتنانی ئاشتی/ و تەكنیكەكانی چاودێری كردنی بانگەشەی ڕك و كینە لە ڕێگای ئامرازەكانی ڕاگەیاندن) سازكرد..
وەرشەكە بە دوو وتارێكی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان (محەمەد تاهیر تمیمی) و سەرۆكی یانەی ژنانی ڕاگەیاندكارانی عیراق (نبراس ئەلمەعموری) وەك ناساندنێك بە پرۆژەو ئامانجەكانی وۆركشۆپەكە دەستی پێكرد، پاشان بە پێی بەرنامەی كار چالاكییەكان بەردەوام بوون.
سەبارەت بە سەنتەری میترۆ رۆژنامەنووس ”پەریان ئەحمەد زەردەشت” وەك نوێنەری سەنتەر لەم وۆركشۆپەدا بەشدارە



PM:05:16:15/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌