میترۆ لە پرۆژەیكی CFI فەرەنسی بەشدارە




رۆژی سێ شەممە پرۆژەی "مكانتی" كە بە پاڵپشتی رێكخراوی CFI و وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، سەنتەری SEMC و مونتەدای IWJF بە رێكخستنی سیمینارێك چالاكییكانی دەستپ پێكردەوە.
پەریان ئەحمەد وەك نوێنەری سەنتەری میترۆ بە پێشكەش كردنی بابەتێك سەبارەت بە بالانسی جەندەری لەناو میدیاكاندا بەشداربوو ،سیمینارەكە بە زمانەكانی (فەرەنسی – عربی)، پێشكەش كرا.
لە سیمینارەكە چەندین بابەتی تر پێشكەش كرا لەوانە: میدیا و جۆری كۆمەڵایەتی لە عێراق و یەمەن، رۆژنامەنوسان و جیاكاری كۆمەڵایەتی، ژنان و سەركردایەتیكردنی دامەزراوەكانی میدیا.
لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2019 بە ئامانجی داڕشتنەوەی پرۆگرامێكی تایبەت بە یەكسانی جێندەری و بەهێزكردنی رۆڵی ژن لە میدیا وفدێكی نێردەی فەرەنسی لە سەنتەری میترۆ لەگەڵ مامۆستای زانكۆو رۆژنامەنوسانی ژن و چالاكوانی مافەكانی ژنان لە ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری سەنتەری لەشاری سلیمانی كۆبونەوە.
وەفدی نێردراوی فەڕەنسی پێكهاتبوون لە (ئینگرید بێرتۆ) بەرپرسی پرۆگرامەكانی عێراقی ئاژانسی سی ئێف ئای میدیا CFI ، (شەیدا حیسامی) راوێژكار سی ئێف ئای میدیا CFI بۆ جێندەر ومیدیا و بەڕێوبەری گشتی ڕێكخراوی فەڕەنسی یارمەتی مرۆیی.
ئامانجی سەردانی وەفدەكە ڕاوێژكردن بوو لەگەڵ رۆژنامەنوسان و پسپۆرانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەمەبەستی داڕشتنەوەی پرۆگرامێكی تایبەت بە یەكسانی جێندەری و بەهێزكردنی ژن لە میدیا.
پرۆژەكانی رێكخراوی سی ئێف ئای میدیا CFI جەخت لە هێزكردنی ژنان لە دەكات لە رێگەی میدیاوە.



PM:05:21:15/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌