رفاندنی تییمی رۆژنامەنوسی رووداو بە توندی ئیدانە دەكەین




رفاندنی تییمی رۆژنامەنوسی رووداو بە توندی ئیدانە دەكەین
17ی ی تشرینی یەكەم 2020: سەنتەری میترۆ داوا لە سەرۆكی حكومەتی عێراق دەكات، دەسبەجێ لێكۆڵینەوە لە رووداوی رفاندنی تیمی رۆژنامەنوسی رووداو بكات چارەنوسیان دیاری بكات و  ئەنجامدەرانی بدات بە دادگا.

بە پێی راگەیانراوێكی تۆڕی میدیایی رووداو لەكاتی رووماڵكردنی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری بەغدا. هێزێكی چەكدار كە خۆیان بە (قوات حفظ النظام) ناساندووە ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو (هەڵكەوت عەزیز) و كامێرامانی رووداو (خەتاب عەجمی)یان رفاندوە.

‎ سەنتەری میترۆ لە كاتێكدا كە بە توندی ئەو رەفتارە ئیدانە دەكات داوا لە سەرۆكی حكومەتی عێراق دەكات، دەسبەجێ لێكۆڵینەوە لە رووداوی رفاندنی تیمی رۆژنامەنوسی رووداو بكات و چارەنوسیان دیاری بكات ئەنجامدەرانی بدات بە دادگا.

سەنتەری میترۆ لەگەڵ هاوبەشەكانی لە رێكخراوە جیهانیی و ناخۆی عێراق لە پەیوەندیدایە بە ئامانجی ریسواكردنی هەموو رواڵەتەكانی توندوتیژی كە میلیشای چەكدار بە ناوی چالاكی مەدەنی ئەنجامی دەدەن.


PM:01:49:17/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌