بایەخدان بە دەنگدانەکانی #ئەمریکا کە کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە بەشێوەیەکی چڕوپڕ لە زیادبووندایە




بایەخدان بە دەنگدانەکانی #ئەمریکا کە کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە بەشێوەیەکی چڕوپڕ لە زیادبووندایە. خۆشبەختانە یەکێک لە دەرچووانی پڕۆگرامەکانمان ڕۆژنامەوانی فریلانس سەنگەر ڕەسوڵ دەتوانێت هەندێک لە ئاڵۆزیەکانی ئەو سیستمی دەنگدانە ڕوونبکاتەوە. کاک سەنگەر لە لایەن "سەنتەری تایبەت بە ڕاگەیاندنی بیانی"ەوە هەڵبژێردرا بۆ چاودێریکردنی دەنگدانەکانی ناوەڕاستی ماوەی سەرۆکایەتی و لەو کاتەشەوە خەریکی کاری #ڕۆژنامەنووسی و چاوپێکەوتن و مێزگردە بۆ باسکردنی ئەزموونی خۆی بۆ دەوروبەرەکەی. سەنتەری ڕاگەیاندنی تایبەت بە میدیای بیانی یارمەتی #میدیا نێودەوڵەتیەکان دەدات بۆ ڕووماڵکردنی پرسەکانی تایبەت بە ئەمریکا بە قوڵیی و وردیی و ڕاگرتنی هاوسەنگیی. بەم دواییانە #سەنتەری_میترۆ مێزگردێکی بۆ کاک سەنگەر و ژمارەیەک ڕۆژنامەوان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆسەی دیموکراسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.



PM:02:57:20/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌