كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سەردانی میترۆی كرد




ئۆلیڤییە دێكۆتینی، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر سەردانی سەنتەری میترۆی كرد و رایگەیاند خۆشحاڵم سەردانی سەنتەرێك دەكەم كە كار دەكات بۆ دیكۆمێنتكردنی رەوشی كاری رۆژانەی رۆژنامەنوسان و بەرگریكردن لە ئازادی میدیا دەكات.
سەرەتا رێكخەری سەنتەری میترۆ خۆشحاڵی دەربڕی بە سەردانەكەو پاشان تیشكی خستە سەر كارو چالاكی و ئامانجەكانی سەنتەری میترۆو بارودۆخی كاری رۆژنامەنوسی و گرنگی چاودێری كونسڵخانەكان، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی و ئازادی بیروراو خۆپیشاندان.
هەروەها باسی لە دەسگیركردنی رۆژنامەنوسان و داخستنی كەناڵی میدیای و ئاستەنگەكانی بەردەم پێدانی زانیاری كرد.
ئۆلیڤییە دێكۆتینی، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر سەردانی سەنتەری میترۆی كرد و رایگەیاند خۆشحاڵم سەردانی سەنتەرێك دەكەم كە كار دەكات بۆ دیكۆمێنتكردنی رەوشی كاری رۆژانەی رۆژنامەنوسان و بەرگریكردن لە ئازادی میدیا دەكات.



PM:03:05:20/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌