ڕه‌حمان غه‌ریب:له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی ئێستا هه‌ست به‌پاشه‌كشێیه‌كی زۆر ڕوون ده‌كه‌ین له‌بابه‌تی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن
ڕه‌حمان غه‌ریب ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌وانان سه‌باره‌ت به وته‌كانی به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵا له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر (پێشنیازی یاسای هێما نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان) ده‌ڵێت" ئه‌مه پاشه‌كشێی تێدایه چونكه هه‌موو ڕه‌مزه‌كان شۆڕشی كورد ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ڕه‌مزه‌كانی شۆڕشی كوردستان هه‌رچوارپارچه‌كه‌ی كوردستان نه‌ك هه‌ر باشوری كوردستان."
"ئه‌مه یه‌كه‌م پڕۆژه یاسا نیه"
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به(پێشنیازی یاسای هێما نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان) ده‌ڵێت" ئه‌مه یه‌كه‌م پرۆژه یاسا نییه كه‌هه‌ست بكه‌ین پاشه‌كشێیه‌كی تێدایه له‌بابه‌تی ڕاده‌ربڕین و بابه‌تی ئازادی قسه‌كردن بۆ هاوڵاتیان و ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و نوسه‌ران، پێشتریش یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی هه‌بوو پێش ئه‌وه‌ش پڕۆژه یاسایه‌ك هه‌بوو بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی ئه‌گه‌ر كۆبكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی كه‌ئێستا پێشكه‌ش كراوه، هه‌ست به‌پاشه‌كشێیه‌كی زۆر زۆر ڕوون ده‌كه‌ین له‌بابه‌تی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی ڕه‌خنه گرتن، له‌كاتێكدا ئێمه سێ یاسامان هه‌یه كه‌په‌یوه‌ندیدارن به‌ئازادی قسه‌كردن و ئازادی خۆپیشاندان و ئازادی زانیاری كه‌یاساكانی زانیاری و یاساكانی ڕۆژنامه‌گه‌ری، یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان ئه‌مانه له‌بنه‌ڕه‌تدا په‌كخراون، له‌زۆر قۆناغدا هه‌ستی پێده‌كه‌ین كه له‌كارخراوه ئینجا ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌شی بێته‌سه‌ر."
ڕه‌حمان غه‌ریب زیاتر ڕوونیكرده‌وه" ئه‌مه پاشه‌كشێی تێدایه چونكه هه‌موو ڕه‌مزه‌كان شۆڕشی كورد ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ڕه‌مزه‌كانی شۆڕشی كوردستان هه‌رچوارپارچه‌كه‌ی كوردستان نه‌ك هه‌ر باشوری كوردستان، واته ڕه‌خنه و لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز جیاوازی بۆ ده‌كرێت، ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ڕه‌نگه بچێته خانه‌ی یه‌كێك واهه‌ست بكات له‌خۆیه‌وه كه‌ئه‌مه ته‌شهیر و ناوزڕاندنی ئه‌م ڕه‌مزه نیشتیمانی و نه‌ته‌وایانه‌ن كه‌ده‌بێت به‌چاوێكی ڕه‌خنه‌یی سه‌یری ئه‌و مێژوویه‌یان و خه‌باتیان بكه‌ین."
"ئه‌م بابه‌تی ڕه‌مز و ئه‌مانه پێم وایه كه‌په‌له‌ی تێداده‌كرێت "
سه‌باره‌ت به‌ڕای سه‌نته‌ری میترۆ له‌حاڵه‌تی ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه، ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ وتی" له‌ڕاستیدا ئه‌و ئامڕازانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌م ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه، ئاشتیخوازانه‌یه، خۆی ده‌بینێته‌وه له‌سه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و كه‌مپین كردن له‌دژی ئه‌م بابه‌ته‌نه، وه هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی و چالاكوانی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانتاران پێم وایه ئه‌م پرۆژانه زۆر په‌له‌یه كه قسه‌یه‌ی له‌سه‌ر بكرێت."
ڕاشیگه‌یاند" ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر پرۆژه یاسای تر هه‌یه كه‌ده‌بێت ده‌ستی بۆ به‌رین و زۆر پرۆژه یاسای گرنگ و په‌یوه‌ندیدار به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه ده‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ربكرێت ئه‌م بابه‌تی ڕه‌مز و ئه‌مانه پێم وایه كه‌په‌له‌ی تێداده‌كرێت."
"ده‌توانین به‌م پڕۆژه یاسایه ئیمتحانی په‌رله‌مانتاران بكه‌ین "
هه‌روه‌ها وتیشی" ئه‌م پرۆژه یاسایایه له‌گه‌ڵ پرۆژه یاساكانی كه قسه‌م كرد له‌سه‌ره‌تادا هه‌ر هه‌مووی هێمان، وه ئاماژه‌ی زۆر زۆر ترسناكن بۆ پاشه‌كشێی ئازادی ڕاده‌بڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی كه ئه‌مانه كۆڵه‌كه‌ی دیموكراسیه‌تن له هه‌رێمی كوردستان به‌مانه هه‌رهه‌مووی دیموكراسیه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ده‌كات."
ڕه‌حمان غه‌ریب ئه‌وه‌شی وت" پێم وایه ئه‌م پڕۆژه یاسایه قسه و باس زۆر زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ڕه‌خنه‌ی زۆر ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، ده‌توانیین ئیمتحانی په‌رله‌مانتاران بكه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی زۆر باسی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌ن، ئیمتحانیان بكه‌ین بزانیین هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت."
"ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌رهه‌مووی كۆبكه‌ینه‌وه 100 -150 كه‌سێك ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستاندا كه نابێت كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر بكات "
به‌پێی پڕۆژه یاساكه هه‌ركه‌س بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر (ڕابه‌ره مێژوویی و ڕزگاریخوازه‌كانی گه‌لی كوردستان) سزاده‌درێت.
ڕه‌حمان غه‌ریب له‌وه‌ڵامی وته‌كانی به‌همه‌نی كاك عه‌بدوڵا كه له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتبووی"لەمێژووی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردا غاندی و جیڤارا هەیە و زوریش لەوان خەبات و قوربانی دانیان زیاترە، من ناڵێم له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان، بۆیه یاسای (هێما نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان) بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته " ڕایگه‌یاند" ئێستا هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان ڕموزی خۆی هه‌یه، واته ڕموزی چه‌پ و ڕموزی ئیسلامی و ڕموزی قه‌ومیه‌كان و ڕموزی دیموكرات و دیموكراتیه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌رهه‌مووی كۆبكه‌ینه‌وه 100 -150 كه‌سێك ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستاندا كه نابێت كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، ده‌بێت كاك به‌همه‌ن لائیحه‌یه‌كمان پێبڵێت ئه‌و جیڤارا و غاندیانه كێن كه ئه‌و به‌جیڤارا و غاندی سه‌یریان ده‌كات، كه‌سێكی چه‌پ یان قه‌ومی یان لیبڕاڵ ڕه‌نگه ئه‌وانه به ڕموزی خۆی نه‌زانێت، واته ئه‌مه شتێكی زۆر زۆر ئاساییه و ده‌چێته خانه‌ی ڕاده‌ربڕینه‌وه كه‌نابێت به‌مشێوه قسه‌بكرێت. "
-dengiamerika
AM:11:45:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه