ئەمیر خانەقینی وەك نوێنەری سەنتەری میترۆ لە خانەقین دیاریكرا
PM:03:56:21/10/2020

بۆ گرنگیدانی زیاتری سەنتەری میترۆ بە رۆژنامەنوسانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ رۆژنامەنوس (ئەمیر عەلی) ناسراو بە (ئەمیر خانەقینی)، رێكەتین كە نوێنەرایەتیمان بكات لە قەزای خانەقین.
لەم كۆبونەوەیە باسمان لە هەرەشەو ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنوسان كرد لەلایەن دەسەڵاتی عەسكەری كە لە ناوچەكانی پارێزگای دیالا چاوپۆشی حكومەتی عێراق و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیكای رۆژنامەنوسان عێراق لەو ئاستەنگ و هەرەشانە.